بەوێنە... جانتایەکی بۆمبڕێژکراو لەنێو پۆلێکی فێرکردنی قورئان لە پاکستان تەقییەوە

کەسێک جانتایەکی بۆمبڕێژکراوی لە پۆلەکە داناوە، دواتر قوتابخانەکەی جێهێشتووە

k24 - هەولێر

بەهۆی تەقینەوەیەک لە قوتابخانەیەکی ئایینی لە پاکستان، بەلایەنی کەمەوە حەوت قوتابی لەکاتێکدا خەریکی قورئانخوێندن بوون، گیانیان لەدەستدا.

وەققار عازم، بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی پاکستان رایگەیاند، زیاتر لە 60 قوتابی خەریکی خوێندن بوون کاتێک ئەمڕۆ (سێشەممە، 27-10-2020) تەقینەوەکە لەو قوتابخانە ئایینییەی پێشاوەر روویداوە.

بەرپرسە باڵاکەی پۆلیس ئاشکرای دەکات، کەسێک جانتایەکی بۆمبڕێژکراوی بردووەتە پۆلەکە، دایناوە و خۆی دەرچووە، دواتر تەقینەوەکە روویداوە.

محەمەد عەلی، بەرپرسێکی دیکەی پۆلیس لە ناوچەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، بەلایەنی کەمەوە 7 کەس لەئەنجامی تەقینەوەکە کوژراون، 50ـی دیکەش بریندارن.

زۆربەی ئەوانەی لە تەقینەوەکەدا کوژراون، بەهۆی بەرکەوتنیان بووە بە بۆڵبەرین کە لەگەڵ تەقەمەنییەکە لەنێو جانتاکە دانراوە. سەرجەم کوژراوەکان تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 40 ساڵە، لەنێو بریندارەکانیش منداڵیش هەن، هەیانە تەمەنی حەوت ساڵی رەتنەداوە.

ئەو قوتابخانە ئایینییەی تەقینەوەکەی لێ ئەنجامدراوە، قوتابیی لە هەموو تەمەنێک تێیدایە، ئەو پۆلەش کە تەقینەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە، تایبەت بووە بە فێرکردنی خوێندنەوەی قورئان بەو قوتابییانەی تەمەنیان گەورەیە.

روودانی ئەو تەقینەوەیە لەکاتێکدایە چەند مانگێکە رەوشی پاکستان تاڕادەیەک ئارامە. تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

هـ.ر.