كازمی: هه‌ندێك میلیشیای له یاسا ده‌رچوو ده‌یانه‌وێت رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، گرووپ و میلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كان هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمیدا، "مسته‌فا كازمی" ستایشی ئارامگری خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی كرد و گوتی "به‌و په‌ڕی ئارامی و پیشه‌ییانه‌وه توانیویانه خۆپیشاندانی ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران بپارێزن".
كازمی باسی له‌وه‌شكردووه، ژماره‌یه‌ك له گرووپ و میلیشیا له یاسا لاده‌ره‌كان ویستوویانه رێڕه‌وی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕن و به‌ره‌و توندوتیژی ئاراسته‌ی بكه‌ن، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ره‌تیانكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی ئه‌وه‌شی گوت: هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌وره له سه‌رمانه و پێویسته ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌تی رزگاربوون و خزمه‌تكردنی وڵات و رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، رۆژی (25ی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.