یه‌كێتی ئه‌وروپا: به بایكۆتكردنی كاڵای فه‌ره‌نسا توركیا دوورتر ده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، تا دێت توركیا زیاتر له یه‌كێتی ئه‌وروپا دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی "ئیمانوێڵ ماكرۆن" سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له باره‌ی ئیسلامه‌وه، له توركیا هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی كاڵای فه‌ره‌نسایی ده‌ستیپێكردووه.
گوته‌بێژی ده‌زگای جێبه‌جێكاری كۆمیسیۆنه‌كه، "بالاش ئاڤاری" رایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌ڵمه‌تی بایكۆتی كاڵای فه‌ره‌نسا، كه له توركیا ده‌ستیپێكردووه، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له یه‌كێتی ئه‌وروپا".
گوتیشی: "پێویسته له‌سه‌ر توركیا رێز له‌و پابه‌ندیانه‌ی بگرێت، كه له رێككه‌وتنه واژووكراوه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه‌وتوونه‌ته ئه‌ستۆی و پێویسته رێگه به ئاڵوگۆڕی ئازادانه‌ی كاڵای ئه‌وروپایی بدات".
روونیشیكرده‌وه، "بانگه‌شه كردن بۆ بایكۆتی كاڵای وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه، رێكردنه به پێچه‌وانه‌ی گیانی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی توركیا واژووی كردوون".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی كۆمیسیارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، "ئورسولا ڤۆن دێر لاین" رایگه‌یاند، رێكاری نه‌رێنی دژی توركیا ده‌گرینه به‌ر، ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ندی ئه‌و كارنامه ئه‌رێنییه نه‌بێت، كه رێگه‌ی پێده‌دات ده‌ست به دانووستان بكات له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: ئاكی
وه‌رگێڕان: ئ.ر