ژماره‌ی كیانه‌ سیاسییه‌ به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاشكرا كران

بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

"عه‌بدولحسێن هینداوی" راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، "مسته‌فا كازمی" رایگه‌یاند، تا ئێستا (230) كیان و لایه‌نی سیاسیی ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق.

ئه‌و راوێژكاره‌ی كازمی گوتیشی: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ چه‌سپاندنی سیستمی فره‌ بازنه‌یی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له‌ عێراقدا.

دووپاتیكرده‌وه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سووره‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عێراقدا.