عوسمان ئۆجه‌لان: پێویستە هەموو کورد دژی سیاسەتی هەڵەی پەکەکە بوەستنەوە
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سایه‌تی سیاسیی وسیاسەتڤانی باكووری كوردستان، "عوسمان ئۆجه‌لان" له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) گرت و رایگه‌یاند، سیاسه‌تی "په‌كه‌كه" خزمه‌ت به دۆزی كورد ناكات و پێویسته كورد به تێكڕا سیاسه‌تی په‌كه‌كه ره‌تبكەنەوە و دژی بوەستنەوە.
عوسمان ئۆجه‌لان، كه‌سایه‌تی دیاری باكووری كوردستان و برای رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له باره‌ی سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌وه گوتی: سیاسه‌تی په‌كه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد نییه. پێویسته ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌كه‌كه بوه‌ستێنرێت. په‌كه‌كه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر، خه‌ڵكی كوردستان لێی زیانمه‌ند بووه و ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن له په‌كه‌كه كوردترن".
عوسمان ئۆجه‌لان گوتیشی: "په‌كه‌كه له سه‌رتاسه‌ری سنوور، سه‌دان گوندی به خه‌ڵك چۆڵكردووه. رێگره له‌وه‌ی خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه گونده‌كان. بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا په‌كه‌كه هه‌یه‌تی زیانی زۆری به كورد گه‌یاندووه".
عوسمان ئۆجه‌لان، به‌رده‌وام بوو له ره‌خنه‌گرتن له په‌كه‌كه و گوتی: په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت سزای هه‌موو كورد بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌ویان قبووڵ نه‌كردووه. پێویسته په‌كه‌كه واز له‌و سیاسه‌ته‌ی بهێنێت کە به‌رده‌وام زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه. پێویسته كورد ده‌نگی خۆی به‌رز بكاته‌وه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌كه‌كه ره‌ت بكاته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، په‌كه‌كه له باكووری كوردستانیش زیانی زۆری له كورد داوه. ده‌بێت كورد ئه‌و سیاسەتەی په‌كه‌كه قبووڵ نه‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن و رێگر بن له‌وه‌ی په‌كه‌كه زیاتر زیان له كورد بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: سیاسه‌تی په‌كه‌كه سیاسه‌تێكی نابه‌رپرسیارانه‌یه. هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك ناگرنه ئه‌ستۆی خۆیان و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست بكه‌ن. كێشه ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی له كرده‌وه‌كانی خۆی ناگرێته ئه‌ستۆ. دان به‌وه‌دا نانێت، كه هه‌ڵه‌ی كردووه.
له میانی قسه‌كانیدا، (عوسمان ئۆجه‌لان) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، په‌كه‌كه خاوه‌نی ئه‌جێندای خۆی نییه. ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و دوژمنانی کورد جێبه‌جێ ده‌كات.