ناوه‌ندی هاوبه‌ش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ھەولێر دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كۆبووەوە و پێكهێنانی ناوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق یەكێك بوو لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و راگەیەندرا بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو ئەو ناوەندە ھاوبەشە لە ھەولێر بكرێتەوە و دواتریش لە بەغدا دەكرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئه‌مڕۆ 28ی 10ی 2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمان كۆبووەوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كرا، هه‌روه‌ك گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ناوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەخراوەتەڕوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختی كرده‌وه، له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بڕیاره له 1ی مانگی 11 وه ناوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا له هه‌ولێر و دواتر له به‌غداش بكرێته‌وه. كه ده‌رئه‌نجام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئاماژە بەوەشكراوە، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، روونیكرده‌وه، "پێكه‌وه كاركردنی هاوبه‌شی هێزه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان رێگای سه‌ركه‌وتنمان نزیكده‌كاته‌وه‌و هۆكارێكی گرنگیش ده‌بێت بۆ ره‌وینه‌وه‌و تێكشكاندنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا".
پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌ئێستادا قۆناغی باشمان بڕیوه له‌سه‌ر سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پڕۆسه‌یه، وتیشی: "رۆڵی راوێژكارانى هاوپه‌یمانان له هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه".
مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی، ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه، وتیشی: خواستی هاوپه‌یمانانه كه هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی و بكرێته بنه‌مایه‌كی دروست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان. هاوكات پاڵپشتیی و پشتگیری هاوپه‌یمانانیشی له‌رووی كۆمه‌ك و هاوكاری لۆجیستی و سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق دووپاتكرده‌وه.
كۆبوونه‌وه، به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له عێراق و هه‌رێم، له‌دوای پێكهێنانی خاڵی ئه‌منی هاوبه‌ش، به كۆتا هات.