ژمارەیەك نووسەر و ھونەرمەندی كورد پشتگیری خۆیان بۆ فەرەنسا دەردەبڕن

"بە توندی ناڕەزایی دەردەبڕین بەرانبەرهەڵوێستی ئەم 25 پەرلەمانتارەو ئیدانەی دەكەین"

K24 – ھەولێر

لە پەیامێكدا ژمارەیەك نووسەر و ھونەرمەند لە ھەرێمی كوردستان كە ئاراستەی كونسوڵخانەی فەرەنسا لە ھەولێر كراوە، رایدەگەیەنن، بە توندی ئیدانەی یاداشتنامەی كۆمەڵێك پەرلەمانتار دەكەن كە بۆ كونسوڵخانەی فەرەنسایان ناردووە، ئەو یاداشتنامەیە پێچەوانەی پەیوەندی قووڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسایە.

لەو یاداشتەدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە تێیدا ھاتووە: "رۆژی دووشەممەی رابردوو 26/10/2020، 25 پەرلەمانتاری كورد لە كوردستان، یاداشتنامەیەكی ناڕەزاییان داوەتە كۆنسوڵخانەكەتان، بەو مەبەستەی بگات بە دەستی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە. یاداشتانەمەكە پێچەوانەی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و گەلی كوردستان، هەروەها پێچەوانەی پەیوەندی قووڵی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسا بوو. بۆیە ئێمە كە كۆمەڵێك نووسەر و هونەرمەندی دیاری ھەرێمی كوردستانین، بە توندی ناڕەزایی دەردەبڕین بەرانبەرهەڵوێستی ئەم 25 پەرلەمانتارەو ئیدانەی دەكەین".

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "هەندێك لە پەرلەمانتاران خۆیان بوونەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان و، بەردەوام كێشەش دروستدەكەن و خەمی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیان نییەو، بە ئاراستەی پێچەوانە دەجووڵێنەوە. بۆیە هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانەی لە یاداشتەكە واژۆیان كردووە، بە گرنگ مەزانن و فەرامۆشی بكەن و، نامانەوێ لەسەر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی حسابی بكەن، كە هەمیشە خۆمان بە دۆستی نزیكی وڵاتی فەرەنسا و گەلی قارەمانی فەرەنسا زانیوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو: "دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسا، زۆر لەوە گەورەتر و قووڵترە بە یاداشتنامەیەكی چەند پەرلەمانتارێك درزی تێبكەوێ".

ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی واژوویان كردووه‌:

1-  فوئاد سدیق     لێكۆڵەر

2- رێبین ئیسماعیل رەسول       لێكۆڵەر

3- ئەحمەدی مەلا     شاعیرو لێكۆڵەر

4- د. یوسف حەمە ساڵح     لێكۆڵەر

5- د. محەمەد تەها حوسێن     لێكۆڵەر

6- ئیسماعیل بەرزنجی        نووسەرو شاعیر

7- وریا ئەحمەد       نووسەروهونەرمەند

8- ئەرخەوان رەسووڵ       شاعیر

9- بەرزان هەستیار    شاعیر

10- حەمید بەدرخان     نووسەر

11- موحسین ئاوارە     شاعیر

12- محەمەد باوەكر شاعیر

13- عەبدولرەحمان فەرهادی        نووسەرو وەرگێڕ

14- شەفیقی حاجی خدر     وەرگێڕ

15- كاروان عەبدوڵا         نووسەر

16- ئازاد دڵزار             شاعیر

17- تەلار هیرانی          هونەرمەند

18- د.مەغدید سەپان        نووسەرو وەرگێڕ

19- محەمەد رەنجاو         نووسەرو شاعیر

20- سابیر رەشید           چیڕۆكنووس

21- مەغدید حاجی         نووسەر

22- ئیسماعیل تەنیا         نووسەر

23- سەركەوت رەسووڵ        شاعیر

24- دڵشاد عەبدولرەحمان      نووسەر

25- فەیسەڵ عوسمان        هونەرمەندی شێوەكار

26- گرفتار كاكەیی           كاریكاتێریست

27- گوشاد حەمە سەعید       وەرگێڕو شاعیر

28- زرار سەرتاش                     شاعیر

29- بێكەس حەمەد قادر        شاعیر

30- تاریق كارێزی               نووسەرو وەرگێڕ

31- نافیع دیبەگەیی            نووسەر

32- دڵشاد مستەفا وەسانی    نووسەرو رۆژنامەنووس

33- مەریوان نەقشبەندی   نووسەر

34- نیاز لاجانی    نووسەر

35- ھەردی مێد   زانکۆی سۆربۆن

36- ئازاد دارتاش    نووسەر

37- چیمەن ساڵح    نووسەر و ڕۆژنامەنووس

38- ئەکرەمی میھرداد   نووسەر و لێکۆڵیار

39- مەلا شاخی     نووسەر و شاعیر

40- عەدالەت رەزا گەرمیانی   ھونەرمەند

41- حەمەڕەشید ھەرەس    ھونەرمەند

42- یاسین قادر  بەرزنجی   ھونەرمەند و نووسەر

43- سلام سعید مولود    شاعیر

44- یووسف ڕەشید    فەرھەنگنووس

45- فەرھەنگ تاھیر گۆمەشینی   ڕۆژنامەنووس