کورد دۆستی فه‌ره‌نسایه نه‌ک دوژمنی
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت له کانگای دڵمه‌وه هاوخه‌میی خۆم بۆ که‌سوکاری ئه‌و مامۆستا ئازیزه ده‌رببڕم، که بووه قوربانیی تیرۆر له فه‌ره‌نسادا، له نیشتیمانی ڕۆسۆ و ڤۆلتێر و سارته‌ر و فۆکۆدا. داوای لێبوردن له کۆی هه‌موو فه‌ره‌نسا بکه‌م، که به‌شێک له هاووڵاتییانی من هاوشێوه‌ی ئیسلامییه تووندڕه‌وه‌کان چاوی هه‌ڕه‌شه‌یان بڕییه فه‌ره‌نسا و سووکایه‌تییان به سه‌رۆکه‌که‌یان کرد. هه‌موو ئه‌مانه ناتوانن قسه له‌سه‌ر خودی هه‌موو کورد بکه‌ن، به‌ڵکوو قسه بۆ خۆیان ده‌که‌ن و پراکتیزه‌ی ویستێکی ویستراو له باشووری کوردستاندا ده‌که‌ن. له خێزانی ئێمه‌دا بڕیار وه‌هایه زۆرتریین کاڵای فه‌ڕه‌نسیی بکڕین، له ئاوتۆمۆبیله‌وه بیگره هه‌تاوه‌کوو خۆراک.
کۆمه‌ڵێک سیاسیی، کۆمه‌ڵێک په‌رله‌مانتار، که هه‌میشه به ناوی کورده‌وه ده‌دوێن، پلان داده‌نێن و مامه‌ڵه ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌ر دواندن و پلان و مامه‌ڵه‌یه‌کیاندا، هه‌تا بێت کورد زیاتر شه‌رمه‌زارتر ده‌که‌ن، زیان زیاتر به کورد ده‌گه‌یه‌نن، که‌چی هێشتا هه‌موان له ئاستیاندا بێده‌نگین و هه‌ڵوێستێکی ڕاسته‌قینه‌مان به‌رانبه‌ریان نییه بێجگه له نووسینی چه‌ند ته‌نزێک زیاتر له‌سه‌ریان، یاخوود قسه له‌سه‌ر نه‌کردنیان، به‌و ئارگومێنته‌ی، که گه‌وره‌یان نه‌که‌ین. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که چ کاتێک زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ناوزڕاندنی نه‌ته‌وه و هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان، ده‌چێته خانه‌ی یارییه‌کی منداڵانه‌وه، که گه‌وره‌کان گوێی پێنه‌ده‌ن؟ بۆچیی یاسایه‌ک نییه، که بتوانێت ئه‌مجۆره سیاسیی و په‌رله‌مانتارانه ڕاپێچی به‌رده‌م لێپێچینه‌وه بکات و به یاسایه‌ک نه‌ک ته‌نها ئه‌و شایسته‌ییه‌یان لێبستێنێته‌وه، به‌ڵکوو به تاوانی ناپاکییکردن سزاشیان بدات؟
ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی له فه‌ره‌نسا ڕوویدا، ڕووداوێک نییه، که جیهان چاوی لێبنووقێنێت و په‌سه‌ندی بکات. سه‌ربڕینی مامۆستایه‌ک به ئاشکرا له نزیک شاری پاریس به تاوانی سووکایه‌تییکردن به ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ندێتیی وه‌رناگرێت. کاری مامۆستا شیکردنه‌وه، ڕوونکردنه‌وه و فێرکردنه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مامۆستا ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و ئازادییه بێت، که له ڕێگایه‌وه بتوانێت نه‌وه‌یه‌ک بۆ ئاینده چ په‌روه‌رده بکات و چ ئاماده‌شی بکات بۆ تێگه‌یشتنێکی باشتر له ژیان و له مرۆڤ. وڵاتانی ئیسلامیی ده‌بوایه له پێش هه‌موو وڵاتانی تره‌وه دژ به‌م کاره بوه‌ستنه‌وه. هاووڵاتییانی موسوڵمان ده‌بوایه له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه دژ به‌م کاره قێزه‌ونه بوه‌ستنه‌وه، لێ به‌پێچه‌وانه‌وه چ پشتگیریی تیرۆریان کرد و چ فه‌ره‌نساشیان وه‌ک تاوانبار مۆرکرد.
له‌م تاوانبارکردنه‌دا به‌شێک له کورد له باشووردا ده‌ستیان هه‌بوو. ئه‌وانه‌ش کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بوون، پارته ئسیلامییه سیاسییه‌کان بوون، که له ڕێگای ئه‌م کاره ناشایسته‌یانه‌وه په‌ڵه‌یه‌کی ته‌ڵخ و پیسیان له‌سه‌ر ڕووی کورد دروستکرد.
یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانی ئێمه له باشووردا، بریتییه له ڕێگاپێنه‌دان به قسه‌کردن له‌سه‌ر ئیسلام و ئیسلامییه سیاسییه‌کان. ئارگوومێنتی ئه‌م ڕێگاپێنه‌دانه بریتییه له ڕێزگرتن له ڕای گشتیی کورد، وه‌ک کۆیه‌کی موسڵمان، دڵنه‌شکاندنی ئسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستان، ڕێگاگرتن له‌وه‌ی میدیای په‌خشکه‌ر بدرێته دادگا و ...هتد. ده‌بوایه کورد به گشتیی و له باشووردا به‌تایبه‌تیی هاوخه‌میی خۆیان بۆ فه‌ره‌نسا ده‌رببڕیایه و ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یان سه‌رکۆنه بکردایه، خه‌مباریی خۆیان بۆ سه‌ربڕینی ئه‌و مامۆستایه پیشان بدایه، سه‌ره‌خۆشییان له که‌سوکاری مامۆستاکه بکردایه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌بوونایه‌ته به‌شێک له‌و گه‌له‌کۆمه‌کییه. ده‌بوایه حکومه‌تی هه‌رێم به فه‌ڕمی ئه‌م کاره‌ی بکردایه.
مسوڵمانان له جیهاندا به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی مسوڵمانانی جیهان ده‌که‌ن، که یه‌ک میلیارد مرۆڤ له جیهاندا مسوڵمانن. به‌ڵام بیریان نییه، که ئه‌م میلیارد مسوڵمانه هه‌موو وه‌ک یه‌ک تووندڕه‌و و ئیسلامی سیاسیی نین، به‌ڵکوو به‌شێکی گه‌وره ته‌نها مسوڵمانن و هیچی تر، ده‌شێت له ژیانیاندا یه‌ک نوێژیان نه‌کردبێت، دێڕێک قورئانیان نه‌خوێندبێته‌وه له قووتابخانه‌دا نه‌بێت. به‌شێک له‌م مسوڵمانانه پۆڕنۆستارن و ...هتد. وێڕای ئه‌مه‌ش جیهان خاوه‌نی زیاد له حه‌وت میلیارد مرۆڤه، ناکرێت که‌مینه‌یه‌کی وه‌ک ئیسلام له جیهاندا بییه‌وێت بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو جیهان بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بوون بۆ زیاد له شه‌ش میلیارد مرۆڤی تر له جیهاندا دانه‌نێت.
شه‌رمه بۆ کورد، که ڕێگا بدات، که چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی ئیسلامیی هه‌رێمی کوردستان به ناوی کورده‌وه سکاڵا دژی فه‌ره‌نسا و ماکرۆن تۆمار بکه‌ن. ده‌بوایه کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌بوایه‌ته به‌شێک له‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی، که کرایه سه‌ر فه‌ره‌نسا، چونکه به‌شداربوون له‌م هێرشه‌دا، به‌شداربوونه له سه‌ربڕینی مامۆستاکه‌دا.
گرووپێک په‌رله‌مانتاری کورد له به‌غداد هاوشێوه‌ی شیعه شۆڤێنییه‌کان کاری ڕۆژانه‌یان دژایه‌تییکردنی حکومه‌تی هه‌رێمه. گرووپێک په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی کوردستان، کاری ڕۆژانه‌یان شکاندنی شانازیی و شکۆی هه‌رێم و حکومه‌ته‌که‌یه‌تی، ئێستاش گرووپێک په‌رله‌مانتاری تێکه‌ڵ له‌م گرووپانه کاریان شکاندنی شکۆی کورد و دڵشکاندنی دۆسته‌کانی کورده، که‌چی ئێمه هه‌موو له‌م پرۆسه‌یه‌دا ته‌ماشاکه‌رین. ئه‌مه‌ش ئێمه ده‌کات به به‌شێک له‌و ناوه‌ڕۆکه‌ی که ئه‌م گرووپانه هه‌یانه، واتا ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان خه‌تابارین.
هه‌نووکه کورد له باشووردا په‌یژه‌ی ویستێکی ویستراوه، ئه‌رکی نیشتیمانپه‌روه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ش، ڕێگاگرتنه له سه‌رکه‌وتنی دوژمن به‌سه‌ر ئامانجه جوان و ڕه‌واکانی کورددا. هه‌ر په‌رله‌مانتارێک واژۆی کردبێت دژ به ماکرۆن، پلێکی په‌یژه‌که‌یه، هه‌ر په‌رله‌مانتارێکی کورد له به‌غداد دژ به قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ته‌که‌یه‌تی، پلێکی په‌یژه‌که‌یه. هه‌ر سیاسییه‌کی کورد دژ به قه‌واره‌ی هه‌رێم و حکومه‌ته‌که‌یه‌تی، پلێکی ئه‌م په‌یژه‌یه‌یه.