پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی هاتنی رۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) لێبێت، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان كرد.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بە بۆنەی رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم. هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خوشەویستمان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی و قوڵبوونەوەی گیانی خۆشەویستی لە نێوان تەواوی گەلان و پەیڕەوانی ئایین و ئایینزا جیاوازەكان.

ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر، پێویستیمان بە ئاشتەوایی و لێبووردەیی و پاراستنی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتیی هەیە، كە هەڵقوڵاوی پەیامی پیرۆزی خوای میهرەبانە، ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە، زیاتر هاندەرمان بێت بۆ قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا.

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

H.B