شارلی ئیبدۆ ژماره‌یه‌ك كاریكاتێری له دژی ئه‌ردۆغان بڵاوكردنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، "به توندی" بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كاریكاتێری له گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ"ی فه‌ره‌نسا ئیدانه كرد، كه تێیاندا وێنای "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"ی سه‌رۆكی توركیا كرابوو.
"فه‌خره‌دین ئاڵتوون"، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی توركیا، له تویته‌ر، نووسیویه‌تی: كارنامه‌ی نه‌یارانه‌ی سه‌ر به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، به‌ری گرت و گۆڤاری شارلی ئیدبۆ، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی به ناو كاریكاتێری بۆ سوكایه‌تی به سه‌رۆكه‌كه‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئێمه ئه‌و هه‌وڵه شه‌رمه‌زارییه بۆ بره‌ودان به ره‌گه‌زپه‌رستی رۆشنبیری و رق چاندن به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "ئه‌و جۆره هێرشه نابه‌رپرسیارانه هیچ مانایه‌كیان نییه جگه له درووستكردنی ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاكاری، ئێمه داوا له دۆسته ئه‌وروپاییه‌كانمان ده‌كه‌ین، رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره رۆشنبیرییه ره‌گه‌زپه‌رستییه ببنه‌وه".