سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنی یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د، پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان (د.خ)، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان كر.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محه‌مه‌دولمسته‌فا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆكارێك بێت بۆ زیاتر پته‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له كوردستان و عێراق و جیهان.
له یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌گشتی بكاته‌وه و سته‌م و زوڵمی سه‌ر میلله‌تان به كۆتا بێت.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
مه‌سعود بارزانی
28ـی تشرینی یەکەمی 2020
H.B