حكومه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌ی شەقامی ئۆتۆبانی بابان له سلێمانی ده‌كات
K24- سلێمانی:
دوای دانانی بەردی بناغەی شەقامی ئۆتۆبانی بابان لە لایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، نوێنه‌ری ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی پارێزگای سلیمانی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە بن، كە ئێستا قوناغی یەکەم کاری تێدا دەکرێت.
جگە لەوەش پاکردنەوە بۆ 30 کیلۆمەتری و 32 کیلۆمەتری یەکەم بەتەواوی کراوە. له‌و باره‌شه‌وه ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوكات نوێنەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه دەلێت: ھەر بەربەستیك بێتە پێش كارەكانی شەقامی ئۆتۆبانی بابان لە سلێمانی چارەسەری دەکەین، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بێ كێشە بەڕێوەبچێت.
كاركردن لە پڕۆژەی شەقامی ئۆتۆبانی بابان لە سلێمانی بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و قوناغی یەکەم کاری تێدا دەکرێت. شاباز حەمە سدیق بەڕێوبەری پڕۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له ماوه‌ی ته‌نها 3 مانگدا تا ئیستا له 16%ی پڕۆژه‌كه به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه و ئاشكراشیكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دروستكردنی پرده‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن و كاركردن له سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامه.
ئۆتۆبانی بابان یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی، کە لە ساڵی 2013 بەردی بناغەی بۆ داندرابوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەردی بناغەکەی بەشیوەیەکی کرداری داندرا و دوای تەنیا رۆژێك لە دانانی بەردی بناغە، دەست بە کارکردن لە پرۆژەکە کرا و بە تەواوبوونی ئەو شەقامە، سلێمانی دەباتە قوناغێکی گرنگی گەشەی ئاوەدانی، جگە لە دانی بەردی بناغە و کارکردنی بەرداوام، کابینەی نۆیەم بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆژەکەش دەکات.
H.B