خامنه‌یی: بۆچی گومانكردن له هۆڵۆكست تاوانه و سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری خوا ئازادی راده‌ربڕینه؟
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، داوای له گه‌نجانی فه‌ره‌نسا كرد، ئه‌م پرسیاره له "ئیمانوێڵ ماكرۆن" سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و بپرسن: " بۆچی گومانكردن له هۆڵۆكست تاوانه و سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری خوا ئازادی راده‌ربڕینه؟".
"خامنه‌یی"، نووسیویه‌تی: "ئه‌ی گه‌نجانی فه‌ره‌نسا! له سه‌رۆكه‌كه‌تان بپرسن، بۆچی پشتیوانی سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌كات و پێی وایه ئازادی راده‌ربڕینه؟".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئایا ئازادی مانای دنه‌دانی دوژمنایه‌تی و سوكایه‌تیكردنه له كه‌سایه‌تییه پیرۆزه‌كان؟ ئایا ئه‌وه كارێكی گه‌مژانه نییه، سوكایه‌تی به هه‌ستی گه‌لێك بكرێت، كه ئه‌وی وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژاردووه؟".
له تویتێكی دیكه‌دا، "خامنه‌یی" پرسیارێكی دیكه‌ی كردووه و نووسیویه‌تی: "بۆچی گومانكردن له هۆڵۆكۆست تاوانه؟ هه‌ر كه‌سێك له باره‌یه‌وه شتێك بنووسێت زیندانی ده‌كرێت، به‌ڵام سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كارێكی رێگه‌پێدراوه؟".