له یادی له‌دایكبوونیدا هه‌ر منداڵێك ناوبنرێت "محه‌ممه‌د" 100 هه‌زار رۆبڵ خه‌ڵات ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری سندووقی گشتیی هه‌رێمایه‌تی له كۆماری چیچانی سه‌ر به رووسیا، "ئه‌حمه‌د حاجی قه‌دیرۆڤ"، رایگه‌یاند، "له یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا هه‌ر منداڵێك له‌دایكبێت و ناوی بنرێت موحه‌ممه‌د، بڕی (100) هه‌زار رۆبڵی رووسی خه‌ڵاتی پێده‌به‌خشرێت".
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی كۆماری چیچان، "ئه‌حمه‌د دۆداییڤ" رایگه‌یاند، "ئه‌و به‌خشینه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام" و بۆیه هه‌ر منداڵێك له نێوان رۆژانی (28 و 29)ی ئۆكتۆبه‌ر له‌دایكبێت و ناوی بنرێت موحه‌ممه‌د، یان به ناوی یه‌كێك له ئالی به‌یت و هاوه‌ڵانه‌وه ناوبنرێت، بڕی (100) هه‌زار رۆبڵی وه‌ك دیاری پێ ده‌به‌خشرێت".
ساڵانه له یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، له كۆماری چیچان ئاهه‌نگی گه‌وره ساز ده‌كرێت و ساڵانی رابردووش هه‌ر منداڵێك له‌و رۆژه‌دا له‌دایكبووه دیاری پێ به‌خشراوه.