لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی لێدوانەکەی موراد قەریلان دەدەنەوە
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان و بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی لێدوانەکەی موراد قەریلان دەدەنەوە و دەڵین: هیچ کاتێك پەکەکە رێزی لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەگرتووە، جگە لە بەزاندنی سنوور، به ئامانجكردنی دیبلۆماتکاری بیانی و بەڕێوەبەری خاڵی گومرگی سەرزێری تیرۆر کردووە و پیلانی چەندین کردەوەی تیرۆرکردنی دیکەشی داناوە.
له‌وباره‌یه‌وه رێبوار بابکەيی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان گوتی: رێزگرتنی پەکەکە لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە كه بچێتە دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان. جه‌ختیشی كرده‌وه، په‌كه‌كه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی سیاسی و ده‌ستووری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵی داوه ئامرازێك بێت به‌ده‌ست وڵاتان بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و لێدانی پرسه نیشتمانییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه بووه‌ته سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان و نه‌یتوانیوه ببێته ئه‌و میوانه‌ی كه رێزی لێ بگیرێت، هه‌رچه‌ند خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆریش رێزیان لێ گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بوونی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان بووه‌ته هۆی چۆڵكردنی گونده‌كان و پاساوێك بۆ له‌شكركێشی توركیا بۆ ئه‌و ناوچانه و به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ئاواره بووه.
له‌كاتێكیشدا لە ماوەی کەمتر لە ساڵیك پەکەکە دیبلۆماتکارێکی کونسوڵخانەی تورکیا و چەند هاووڵاتیەکی لە چێشتخانەیەك شەهید کرد و بەڕێوەبەری ئاسایشی گومرگی سەرزێریشی شەهید کرد، بەرپرسانیشی دەڵین: رێزمان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان گرتووە، له‌وباره‌شه‌وه حیكمه‌ت محه‌مه‌د، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانیش دەڵیت: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه رێزی له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بگرتایه، هیچ كات بیره له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی سه‌رزێرێ شه‌هید بكات، بۆیه پەکەکە هیچ کات رێزی لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان نەگرتوە و ناشگرێت.
لە نويترين لێدوانی‌دا موراد قەرەیلان گوتی: رێزمان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان گرتووە پەرلەمانیش وەڵامیان دەداتەوە به‌وه‌ی رێزگرتن ئەوە نيه رێگە بۆ تورکیا خۆش بکەن بۆ ئەوەی لەشکرکێشی بکات يان دیبلۆماتكار تیرۆر بکەن، بەرپرسی ئەمنی شەهید بکەن و پیلانی تیرۆرکردن و تێکدانی رەوشی ئەمنی هەرێمی کوردستان دابڕێژن، رێزگرتن لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان به چوونە دەرەوەتانه لە هەرێمی کوردستان.
H.B