خێزانێكی په‌نابه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵات له رێی گه‌یشتن به ژیانێكی باشتر گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
دوێنێ رۆژێكی كاره‌ساتبار بوو بۆ ئه‌و خێزانه پێنج كه‌سییه‌ی، باوكه‌كه هه‌موو شتێكی خۆی فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ منداڵه‌كانی له ئه‌وروپا دابین بكات و له حه‌وتی ئابی رابردوو، ئێرانیان به‌ره‌و توركیا به‌جێهێشت.
ئه‌و خێزانه كورده پێكهاتبوو له ره‌سووڵ ئێرانینه‌ژاد (35 ساڵ)، شیفا موحه‌ممه‌د په‌ناهی (35 ساڵ) و ئانیتای (9 ساڵان) و ئارمینی (6 ساڵان) و ئارتین (15 مانگ) و هه‌موویان دوێنێ له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له فه‌ره‌نساوه به‌ره‌و به‌ریتانیا گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌م رووداوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، "بۆریس جۆنسن"ی هێنایه ده‌نگ و رایگه‌یاند، به توندی دژی ئه‌وانه ده‌وه‌ستێته‌وه، كه قاچاخچێتی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی په‌نابه‌ر به‌رز بێته‌وه.
ئه‌و خێزانه كورده، دوای به‌جێهێشتنی ئێران، روویان له توركیا كردووه. له‌وێشه‌وه به گه‌مییه‌كی قاچاغچییان په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ئیتاڵیا. له وێشه‌وه به ئۆتۆمبێل خۆیان گه‌یاندووه‌ته فه‌ره‌نسا و دواجار له رێی قاچاغچییه‌كانه‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدراوه به سه‌لامه‌تی بگه‌یه‌ندرێنه به‌ریتانیا و له به‌رامبه‌ر بڕی (21.600) جونه‌یهی ئیسته‌رلینی ژیانێكی نوێ له به‌ریتانیا به‌ده‌ستبهێنن. هه‌رچه‌نده كه‌سانی نزیكی ئه‌و خێزانه ده‌سته‌ودامانیان بوونه و تكایان كردووه، خۆیان له‌و رێگه مه‌ترسیداره نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له پێناو داهاتوویه‌كی باشتر بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌یانده‌زانی چی چاوه‌ڕێیان ده‌كات، بڕیاریان داوه كه‌ناڵه ئاوییه‌كه تێپه‌ڕێنن و بپه‌ڕنه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
"ره‌سووڵ" و هاوسه‌ره‌كه‌ی "شیفا" و سێ منداڵه‌كه‌یان "ئانیتا" و "ئارمین" و "ئارتین" دوێنێ له‌سه‌ر گه‌مییه‌كی راوچییان بوون، كه قاچاغچییه‌كان به‌كاری ده‌هێنن بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌وان ته‌نیا نه‌بوون، چه‌ندین په‌نابه‌ری دیكه له‌سه‌ر گه‌مییه‌كه بوون، كاتێك شه‌پۆلی ده‌ریا به به‌رزی پێنج پێ هه‌ڵیانكرد و خێرایی با گه‌یشته (57 میل/ له كاتژمێرێكدا) و سه‌ره‌نجام گه‌مییه‌كه وه‌رگه‌ڕا.
دوای رووداوه‌كه، تیمه‌كانی فریاگوزاری هه‌وڵیانداوه فریای قوربانییه‌كان بكه‌ون، له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی "بی بی سی/ فارسی" بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا ته‌رمی "ئارتین"ی پانزه مانگ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. هاوكات تیمه فه‌ره‌نساییه‌كان رایانگه‌یاندووه، هیچ ئومێدێك بۆ مانه‌وه‌ی نغرۆبووه‌كان به زیندوویی نه‌ماوه، بۆیه ئه‌وان ئیدی ده‌ست له گه‌ڕان به دوای قوربانییه‌كان هه‌ڵده‌گرن.
"خه‌لیل ئیرانینه‌ژاد" برای "ره‌سوڵ"، كه نیشته‌جێی شاری "سه‌رده‌شت"ـه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه به میدیای به‌ریتانی راگه‌یاندووه، برایه‌كه‌ی هه‌موو ماڵ و موڵكی خۆی له ئێران فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ منداڵه‌كانی دابین بكات، تا به‌و چاره‌نووسه گه‌یشت.
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد، پێشتر برایه‌كه‌ی له رێی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه دوو جاری دیكه هه‌وڵی دابوو، بگاته به‌ریتانیا، به‌ڵام نه‌یانتوانیبوو. ئه‌وان پێش كاتژمێرێك له به‌ڕێكه‌وتنیان به‌ره‌و به‌ریتانیا له خاكی فه‌ره‌نسا وێنه‌یه‌كیان گرتووه، كه ئه‌و وێنه‌یه بووه دوا وێنه‌ی ئه‌و خێزانه.
پێشتر وا مه‌زنده كراوه، ئه‌و خێزانه كورده به هه‌ویای گه‌یشتن به ئه‌ڵمانیا یاخود سویسرا ئه‌و كۆچه بێ ئاكامه‌یان ده‌ستپێكردبێت، به‌ڵام دواتر روویانكردووه‌ته فه‌ره‌نسا تا له‌وێوه بپه‌ڕنه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
"خه‌لیل"ی برای "ره‌سووڵ" به رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی وتووه: رۆژی دووشه‌ممه، واته رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی "ره‌سووڵ" و خێزانه‌كه‌ی ئه‌و گه‌شته به‌ره‌و چاره‌نووسی یه‌كجاریان ده‌ستپێبكه‌ن، قسه‌یان به‌یه‌كه‌وه كردووه.
گوتیشی: زۆر لێی پاڕامه‌وه و وتم ده‌ستم دامێنت، نه‌كه‌ی ئه‌و منداڵانه له ئاو بده‌یت، به رێی ده‌ریا روو له به‌ریتانیا مه‌كه، به‌ڵام "ره‌سووڵ" سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌یه‌ش تاقیبكاته‌وه.
ئه‌و خێزانه مانگێك ده‌بوو گه‌یشتبوونه فه‌ره‌نسا، له كه‌مپی "كالیه" گیرسابوونه‌وه. دواتر گواسترابوونه‌وه بۆ ناوچه‌ی "پویثوك" له‌وێش پۆلیسی فه‌ره‌نسایی راوه‌دووی نابوون و بارگه‌یان پێچابوویه‌وه و له میوانخانه‌یه‌كدا ژوورێكیان به كرێ گرتبوو، تا له‌وێوه ته‌كبیری چوونه به‌ریتانیا بكه‌ن و رێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه.
ئه‌و گه‌میه‌ی قاچاغچییه‌كان به‌كاریان هێنابوو، درێژی ته‌نیا (20) پێ بووه. (18) پیاوی دیكه‌ی له‌سه‌ر بووه. كۆی گشتیی (22) سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه.
دوای رووداوه‌كه، كه‌شتی فه‌ره‌نسایی "ماربوزیت" به پاسه‌وانانی كه‌ناراوه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، (15) كه‌سیان رزگار كردووه، واته (7) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و قوربانیانه‌ش، نه‌توانراوه ته‌رمی منداڵێكی بچووك بدۆزنه‌وه.
"فه‌رهاد شكاری" (28 ساڵ)، كه ئه‌ویش په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی "سه‌رده‌شت" بووه، به میدیاكانی وتووه: "هه‌وڵیداوه ئه‌و خێزانه رازی بكات، سه‌ر ئه‌و گه‌مییه نه‌كه‌ون، كاتێك بینیویه‌تی گه‌مییه‌كه خه‌ڵكی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان لێ نه‌گرتووه".
رۆژنامه‌نووسی كوردی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، "سه‌رۆك ساردكه" (37 ساڵ) له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "قاچاغچییه‌كان كه به‌له‌م و یه‌ختیان هه‌یه، به زۆر خه‌ڵكه په‌نابه‌ره‌كه ده‌كه‌نه ناو به‌له‌مه‌كانیان".
دوای ئه‌و رووداوه تراژیدییه، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڵێنی دا به توندی رووبه‌ڕووی ئه‌و قاچاغچییه دڵڕه‌قانه ببێته‌وه، كه په‌نابه‌ران ناچار ده‌كه‌ن، به‌و رێگه پڕ له مه‌ترسییه‌دا بپه‌ڕنه‌وه.