دوو مووشەک ئاراستەی سعوودییە کران

کوردستان24

K24- هەولێر:

هاوپەیمانی سەربازیی بە سەرۆکایەتی سعوودییە بڵاویکردەوە،  دوو مووشەکی دوور هاوێژیان خستووەتە خوارەوە کە یەکێکیان ئاراستەی شاری جازان و ئەوی دیکەیان ئاراستەی نەجران کرابوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مووشەکەکان لە لایەن حووسییەکانی یەمەن ئاراستەکراون و هەڕەشەبوون بۆسەر گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوو، حووسییەکانی یەمەن چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان ئاراستەی سعوودییە کردبوو، بەڵام ئامانجەکەیان نە پێکا.

لە ئاداری ساڵی 2015، سعوودییە ئەو هاوپەیمانییە سەربازییەی دژی حووسییەکانی یەمەن پێکهێنا کە ریاز بە بەشێک لە ئێرانیان دەزانێت.

Reuters