عێراق لە رێگەی قەرزی ناوخۆیی مووچەی فەرمانبەران دابین دەكات

وەزارەتی دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمان وەرگرتنی قەرز تاوتوێ دەكەن

K24 - ھەولێر

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە، دەست بە قەرز وەرگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ناوخۆیی ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە مووچەی فەرمانبەران دابین بكرێت .

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لیژنەكەیان لەگەڵ تیمێكی وەزارەتی دارایی كۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی نوێترین زانیارییەكان دەربارەی قەرز وەرگرتن و ئەو بڕە پارەیە بزانن كە وەك قەرز داواكراوە.

 ئاماژەیدا، دوای ئەوەی گۆڕانكاری لە داواكارییەكە دەكرێ، دەستبەجێ بڕیار لەسەر ئەو یاسایە دەدرێت، كە تایبەتە بە قەرز وەرگرتن، بەڵام لە شێوەی قەرزی ناوخۆیی دەبێت، چونكە عێراق توانای وەرگرتنی قەرزی دەرەكی نییە، بەو پێیەی كە قەرزێكی زۆری دەرەكی لەسەر كەڵەكەبووە، بۆیە ناچاری وەرگرتنی قەرز ناوخۆییه‌.