كونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر لەبارەی دەنگۆی راگرتنی ڤیزا روونكردنەوە دەدات

كونسوڵخانەی ئێران دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر دەنگۆی راگرتنی ڤیزای گەشتكردنی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی رەتكردەوەو رایگەیاند، لە چەند مانگی رابردوودا پێدانی ڤیزا به‌ نەخۆش و خوێندكاران و بازرگانان به‌رده‌وام بووە.

لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، ئاماژە بەوەداوە، راگرتنی ڤیزای گەشتكردن ئێران بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دوورە لە راستییەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاكوو ئێستا، سێ دەروازەی سنووری ئێران بە رووی ئەوانەی کە ڤیزای نەخۆش و بازرگانی و خوێندنیان كراوە بوونە‌، جگە لە رۆژانی پشووی فەرمی هاتووچۆ هەبووە، بەڵام ڤیزای گەشتیاری هێشتا کێشەی هەیە و دەرناکرێت و بڕیار لێنەدراوە.