دۆخی ئابووری عێراق دەبێتە ھەڕەشە لەسەر رێككەوتنی ئۆپێك

عێراقییەكان داوا لە حكومەت دەكەن نەوتی زیاتر بخاتە بازاڕەوە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی بلوومبێرگ ، ئەم دۆخە خراپەی كە بەرۆكی ئابووری عێراقی گرتووە، ئەگەر ھەیە ببێتە ھەڕەشە لەسەر رێكخراوی ئۆپێك، چونكە عێراقییەكان داوا لە حكومەت دەكەن  نەوتی زیاتر بخاتە بازاڕەوە تاوەكو گوزەرانیان باشتر بێت، كە ئەوەش پێشێلكردنی رێككەوتنی ئۆپێك پڵەسە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، عێراق كە بەرھەمھێنەرێكی گرنگی رێكخراوەكەیە، ئەگەر پشت له‌ رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس بكات، ئەوە وڵاتانی دیكە رێكاری دیكەیان دەبێت.

عێراق رووبەڕووی داڕمانێكی گەورەی ئابووری بووە، چونكە كۆرۆنا بووەته‌ ھۆكاری داكەوتنی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی و نرخیشی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزاندوه‌، لە ئەنجامیشدا دووچاری قەیرانێكی گەورەی دارایی بووەته‌وه‌، بە رادەیەك توانای دابینكردنی مووچەیە فەرمانبەرانیشی نەماوە.