مه‌سرور بارزانی بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نكار و به‌ڵێنده‌ران و بازرگانان ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ڤایرۆسی كۆرۆنا و تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر خێزانەکان.
له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ره‌وشه "پشتگیریی خاوەنکاران، بەڵێندەر و ئەوانەی کاری ئازاد دەکەن دەکەین".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردووه، ئه‌و خاوه‌نكار و به‌ڵێنده‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری ئازاد ده‌كه‌ن "لە سزای باجنەدان لێیان خۆش دەبین".