سلێمانی رێکاری نوێ دژی کۆرۆنا دەگرێتەبەر

بڕیاری نوێ دەدرێت

K24- هەولێر:

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەینێ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.

راشیگەیاند، دووسبەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ ھاندان و پابەند بوونی ھاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستیەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا دێت ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەبن و خەڵکیش وەکو پێویست پابەندی رێنماییەکان نین.

H.J