ئەکتەرە ناودارەکەی فیلمی جەیمس بۆند کۆچی دوایی کرد

خاوەنی چەندین خەڵاتی باڵای بواری فیلمە

K24- هەولێر:

ئەکتەری دیاری بەریتانی، شان کۆنری، کە حەوت جار لە فیلمی ناوداری جەمیس بۆند بەشداریی کردووە، لە تەمەنی 90 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

ئەو ئەکتەرە خاوەنی خەڵاتێکی ئۆسکار و سێ گۆڵدن گڵۆب و دوو خەڵاتی بافتای تایبەت بە فیلمە.

کۆنری هەم ئەکتەر و هەم دەرهێنەری فیلم بوو، بەهۆی فیلمی جەیمس بۆند کە لە چەند بەشێک پێکهاتبوو لە نێوان ساڵانی 1962 بۆ ساڵی 1983 پەخشکرا، ناسرا.

لە ساڵی 2006، بە تەواوی وازی لە کاری نواندن هێنا و خۆی خانەنشین کرد.