پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین كەریم

K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كه‌سایه‌تی سیاسی كوردستان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (د. نەجمەدین كەریم)ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020
H.B