ئازاد حەمەدەمین: کوردستان24 وەرچەرخانێکە لە میدیای کوردیدا

بە گرنگیەوە باس لە رۆلی کوردستان24 دەکات
kurdistan24.net

K24- هەولێر:

حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە بارەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی کوردستان24 گوتی: "کوردستان24 وەرچەرخانێکە لە میدیای کوردی".

راشیگەیاند، "کوردستان24 توانیویەتی راستگۆ بێت لەگەڵ پەیامەکەی و لە سەنگەری پێشەوەی داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەرکی کوردستان24 ئێستا سەخترە، چونکە ئێستا لە سۆشیاڵ میدیا و لە لایەن چەند میدیایەکی بێسەر، شاڵاوێکی دیماگۆجی هەیە".

گووتیشی، "کوردستان24 هەوڵی داوە راستگۆ بێت لە گەیاندنی زانیاری دروست و نەکەوتووەتە ژێر کاریگەری سۆشیاڵ میدیا".

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەوەشی گوت "لە زۆر ئەرکدا، کوردستان24 بە تەنهایە، ئەمەش سەنگی بۆ دروستکردووە".

لەبارەی ئەرکە نیشتمانییەکان، حاکم ئازاد گووتی، "کوردستان24 گرنگی زۆر باشی بە زمانی کوردی و هەموو دیالێکتەکان داوە، لە ئیتیکی رۆژنامەنووسی، کوردستان24 توانیویەتی سەربەخۆ و پیشەییانە بێت".