چاودێرێكی بواری میدیا: كوردستان24 گرنگی زۆر بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دەدات

پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی کوردستان24 تێدەپەڕێت
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

لەنێو ئەو گرنگیدانەی کە کوردستان24 لە ساڵانی رابردوودا بە پرسە گرنگ و ھەنوکەیەکانی داوە، پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان لە پێشینەی کارەکانی دامەزراوەی کوردستان24 بووە، چاودێرانی سیاسی و شارەزایانی بواری میدیاش گەواھی ئەوە بۆ کوردستان24 دەدەن کە گرنگی زۆر بە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان دەدات.

لە ماوەی پێنچ ساڵی رابردووی کارکردنیدا یەکێک لەو بنەما سەرەکیانەی کە لە تەلەڤزیۆن و سۆشیال میدیا و بەشەکانی دیكەی کوردستان24وە گرنگی پێدراوەو ئێستاش ئەو گرنگیپێدانە لە کارەکانیدا رەنگی داوەتەوە برەودان و پاراستن بووە بە بەھا نیشتیمانی و نەتەوەییەکان. کوردستان24 ھەوڵی داوە مۆرکی نەتەوایەتی کورد بە جیھان بناسێنێت و وەکو میدیایەکی نیشتیمانی لێی بڕوانرێت، یەکێکیش لە ئەرکەکانی میدیا ئەوەیە کە بەھایەک ھەیە پێویستە بە توندی دەستی پێوە بگرێت، کارێک بکات لە بەرژەوەندی نەتەوەکەیدا بێت و ببێتە ھۆی سەقامگیری سیاسی، بە ڕای چاودێرێکی سیاسیش کوردستان24 لە م رووەوە ھەنگاوی باشی ناوە.

عەدالەت عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی لەوبارەوە دەڵێت: "لە ھەموو میدیایەكدا كۆمەڵێك ئەرك ھەن پێویستە جێبەجێ بكرێن، بەپێی ئەو ژینگە و كۆمەڵگایەی كە تێیدایە، یەكێك لە ئەركەكانی ئەوەیە دەست بە بەھاكانی نەتەوەكەیەوە بگرێت، چی لە بەرژوەندی نەتەوەكەیدایە بیپارێزێت، بەتایبەتی ئەو شتانەی دەبنە مایەی سەقامگیری سیاسی جێبەجێیان بكات. كوردستان24 ئەزموونێكی دیكەیە لەناو میدیای كوردی، تاڕادەیەكی باش ھەنگاوی ناوە، بۆ ئەوەی لە ئاست ئەم بابەتە بێت".

شارەزایانی بواری میدیا و تەنانەت ھاووڵاتیانش ئەو راستیە ناشارنەوە کە کوردستان24 ئاستی کارکردنی میدیای بینراوی لە ھەرێمی کوردستان بردە قۆناغێکی نوێیەوە، بە بۆچوونی رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان، کوردستان24 گرنگی بە ھەندێک پرس داوە کە پێشتر لە میدیای کوردیدا نەبینراوەو نەکراوە.

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "كوردستان24 توانیویەتی رەنگێكی دیاربێت، كە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەكان بكات و گرنگی بە چالاكییەكانی ناو كۆمەڵگەی كوردی بدات، ھەروەھا گرنگی بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بدات، بەتایبەتی لە ناوچە جێناكۆكەكان بە گرنگییەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆسێیە دەكات، لەسەر ئەمەش تووشی بەربەست و توندوتیژی زۆر بوونەتەوە".

گوتیشی: "كوردستان24 توانیویەتی سەرنجی خەڵك بۆ خۆی راكێشێ و ببێت بە سەرچاوەیەكی گرنگی زانیاری، كە خەڵك ناتوانێ چاوی لەسەر نەبێت".

چاودێران و شارەزایانی سیاسی و رۆژنامەوانی بەرچاو روونی زیاتر بە کوردستان24 دەدەن، کە پێویستە ھەست بەوە بکات کە پاراستنی نەتەوەو بنەماکانی ئێجگار فراوانن، ھەمووانیش کۆکن لەسەر ئەوەی جیاوازی لەنێوان میدیاکان بۆ پرسە نیشتیمانییەکان نابێت ببێتە ھۆی لێکترازان، بەڵکو دەبێت میدیاکان لەو پرسەدا تەواوکەری یەکدی بن و کوردستان24یش لەم پرسەدا ئەوەی سەلماندووە کە سەرمەشقی ھەمووانە.