پڕۆسەی خوێندن راگیرا
K24 – ھەولێر
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا، بڕیاردرا خوێندن لەسەرجەم پۆلەكان تا 1/12/2020 رابگیرێت.
دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به كوردستان24ی رایگه‌یاند: "لەپێناو پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، پرۆسه‌ی خوێندن به شێوه‌یه‌كی كاتی تا 1ی 12ی 2020 راده‌گیرێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، راشیگەیاند، بڕیارەكە سەرجەم قوتابخانە حكومیی و ئەھلییەكان دەگرێتەوە.
گوتیشی: "دوای ئەم مانگە جارێكی دیكە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ ئەم مەبەستە كۆدەبێتەوە و ھەڵسەنگاندن لەبارەی دۆخەكە دەكات، ئەگەر ئەو كات دۆخەكە گونجاوبێت دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەكرێتەوە، ئەگەرنا بە داخراوی دەمێننەوە".
پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، له قۆناغەكانی 1 و 2 ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ 12ی ئاماده‌یی له‌ناو پۆله‌كان بوو، پۆله‌كانی دیكه له 3ی بنه‌ڕه‌تی تاكو 11ی ئاماده‌یی به شێوازی ئۆنلاین و خوێندنی ئەلیكترۆنی ده‌ستیپێكردبوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا، بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ پرۆسه‌ی خوێندن رابگرێت.
پێشتر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، ھەركاتێك پێویست بێت خوێندن لەناو پۆلەكان رادەگرین.
بۆ بڕیاردان لەسەر پرۆسەی خوێندن، وەزارەتی پەروەردە راپۆرتێكیان لەبارەی رەوشی ناوەندەكانی خوێندن ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كردبوو، لە راپۆرتەكەدا ئاماری تووشبووان لە قوتابخانەكان خراوەتەروو، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەسەر راپۆرتەكەی وەزارەتی پەروەردە كراوە و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو راپۆرتە خستووەتەڕوو.