به‌په‌له..15 یانه‌ی ئیتاڵیا به‌ته‌واوه‌تی خه‌ریكه مایه‌پووچ ده‌بن
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی به‌رۆكی یانه‌كانی سێریا ئه‌ی گرتووه و له كۆی 20 یــانــه 15 یانه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی مایه‌پووچبوونیان له‌سه‌ره و به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئه‌م یانانه ناتوانن مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی یاریزانه‌كانیان دابین بكه‌ن.
ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر تۆپی پێ و ده‌مێكه یانه‌كانی تووشی قه‌یرانی دارایی كردووه، ئه‌م قه‌یرانه‌ش خه‌ریكه مێژووی به‌شێك له یانه‌كانی ئیتاڵیا ده‌سڕێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی مایه‌پووچبوونیان له‌سه‌ره.
پێگه‌ی فوتبۆڵ ئیتاڵیا له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه له‌كۆی20 یانه‌ی خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا پازده‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی قه‌یرانی دارایی بوونه و ناتوانن مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی یاریزانه‌كانیان دابین بكه‌ن، ئه‌مه‌ش فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا و ئه‌نجوومه‌نی كالچیۆی ناچار كردووه داوا له حكومه‌ت بكه‌ن گه‌نجینه‌كه‌ی بۆ یانه‌كان بكاته‌وه هاوكاری ماددی یانه‌كان بكات.
پاولۆ دا بینۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خولی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له‌م دۆخه نیگه‌رانه و هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه ده‌بێت، دووپاتیده‌كاته‌وه له2020 ته‌نیا به داخرانی ده‌رگه‌ی یاریگه‌كان زیاتر له600 ملیۆن یۆرۆ زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هه‌مووان چاوه‌ڕێی حكومه‌تی ئیتاڵیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانایانه‌وه بێت و قه‌ره‌بووی داراییان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام بن و مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی یاریزانه‌كان دابین بكه‌ن.
بڕیاره فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا و ئه‌نجوومه‌نی سێریا ئه‌ی كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست بكه‌ن جگه له پێدانی هاوكاری دارایی به یانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و یانانه‌ی سێریا ئه‌ی كه تووشی قه‌یرانی دارایی بوونه له باج ببه‌خشرێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و قه‌باره‌ی زیانه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و له مایه‌پووچ بوون رزگاریان ببێت.