چەندین پڕۆژە لە ھەڵەبجە لە قۆناخی كۆتاییدان

بڕیاری جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی گرنگ لەپارێزگای ھەڵەبجە درا
kurdistan24.net

K24 – هه‌ڵه‌بجه‌:

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی ھەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەی کرد و چەند پڕۆژەیەکی بەسەرکردەوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەڵێنی جێبەجێکردنی سەرجەم پڕۆژەکانی دیکەشیدا کە لەلایەن ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەوە داواکرابوون.

یەک لە دوای یەک وەزیرەکانی کابینەیی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە دەكەن، بۆ ئەوەی ھەرچی زووە پڕۆژەکان بۆ ئاوەدانی و خزمەتکردن بەسەرجەم توێژەكان بخرێنە بواری جێبەجێکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە، لە دوایین سەردانیدا، وەزیری ئاوەدانكردنەوە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگادار بەڕێوەچوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بێت، چەندین پڕۆژەی بەسەر كردەوە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە گوتی: سەردانی وەزیرەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم پارێزگایە جێگای دەستخۆشیە و ھیوادارین ھەرچی زووە ئەوپڕۆژانەی داوامان کردوون بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، بڕیاری جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی گرنگ لەپارێزگای ھەڵەبجە درا، ئەوانیش پردی توەقوت و ناوچەی پیشەسازی خۆراک بوون لە ھەڵەبجە و چەندین پڕۆژەی مامناوەند و بچووکی دیکە لەبوارەکانی ڕێگاو بان چەند پڕۆژەیەکیش ئێستا كاریان تێدادەكرێت و لە قۆناخی كۆتاییدان.