دادگایه‌كی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی داعش له عێراق پێكده‌هێندرێت
K24 – ھەولێر
عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان لە گفتوگۆدان، بۆ پێكھێنانی دادگایەكی تایبەت بە تاوانەکانی داعش.
حەسەن کەریم کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له تویتێكیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆیان كردووه، سه‌باره‌ت به پێكهێنانی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه داعش ئه‌نجامی داون.
كەعبی، ئاماژەی بەوەشكردووە "به‌مزووانه ئه‌و دادگایه پێكده‌هێنرێت، و ئه‌و هه‌نگاوه یاساییه بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو گرووپە توندڕەوە سەر بە هیچ ئایین و مه‌زهه‌بێك نییە، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه به یاسا بسه‌لمێنین".
بڕیاره دادگاکە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌دان چه‌كداری داعش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركراون، دەیان کەسی بیانی تێدایه، بەڵام دادگایی‌کردنی چه‌كداره بیانییەکان تاوه‌كو ئێستا مشتومڕی لەسەره، به‌شێكیشیان نێردراونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان.