مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران دادەنێت

K24 - هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دادەنێت.

بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، کاتژمێر 11:00ـی ئەمڕۆ (دووشەممە 2-11-2020) رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی ستراتیجی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بواری کشتوکاڵ بە ئاراستەی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.

لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت، بۆ ئەم مەبەستەش، چەندین سایلۆ و کارگەی تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، بەم هۆیەوەش هەزاران هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێجی کشتوکاڵ دەڕەخسێت.