هونەرمەند حەسەن دڵسۆز كۆچی دوایی كرد

دوایین كاری ھەنەری بەشداریكردنی لە زنجیرە درامای "هەنگاوەكانی سەرخۆڵەمێش"

K24 - سلێمانی

شەوی رابردوو هونەرمەندی دێرینی شاری سلێمانی حەسەن دڵسۆز، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020، ئاری حەسەن دڵسۆز، كوڕی هونەرمەند حەسەن دڵسۆز رایگەیاند، شەوی رابردوو باوكی بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.

حەسەن حوسێن محەمەد، لە ساڵی 1946 لە گەڕەكی سەرشەقامی سلێمانی لە دایك بووە و  هونەرمەندێكی دێرینی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 1968ـەوە كاری هونەری دەكا و ب‍ﻪشدارى چەندان شانۆ و دراماى كردووﻩ. دوایین كاری ھەنەری بەشداریكردنی لە زنجیرە درامای "هەنگاوەكانی سەرخۆڵەمێش" بوو، كە لە دەرهێنانی هونەرمەند گەزیزە عومەر بوو.