قەرزە دەرەكییەكانی عێراق بە 70 ملیار دۆلار دەخەملێندرێ

تەنھا بژاردەی قەرزی ناوخۆمان لەبەردەمە

K24 - ھەولێر

وەزیری دارایی و ئابووری عێراق  بڵاویكردووەتەوە، تەنیا قەرزە دەرەكییەكانی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌  70 ملیار دۆلار.

عەلی عەبدولئەمیرعەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەم قەیرانە داراییەی عێراق پێیدا تێدەپه‌ڕێ، لە ئەنجامی دابه‌زینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داھاتە نەوتییەكەیەتی، كە بەھۆیەوە ئه‌و قەرزە دەرەكییەكانه‌ی كراون به‌ 60 بۆ 70 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت .

عەلاوی، راشیگەیاند، پێویستە بە زووترین كات سەرچاوەكانی داھات جۆراوجۆر بكرێن، تاوەكو لەو رێگەیەوە بتوانرێت كورتھێنان پڕبكرێتەوە، بە تایبەت كە وڵاتەكە ساڵانێكە سەرچاوەكانی دیكەی داھاتی  پشتگوێ خستووە و بە شێوەیەكی بەرچاو پشتی بە داھاتی نەوتی بەستووە و ئێستاش حكومەت دووچاری قەیرانێك بووەتە، كە ھیچ بژاردەیەكی دیكەی لە بەردەمدا نەماوە بێجگە لە قەرزی ناوخۆیی.