لەبارەی قیستی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون دەستەی وەبەرھێنان بڕیارێك دەدات
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەی وەبەرھێنانی ھەولێر راگەیەندراوێكی تایبەتی دهربارەی مافی بەشداربووانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و وەبەرھێنان بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەی وەبەرھێناندا ھاتووە، ناكرێت ھیچ بڕە پارەیەك و قیستی مانگانە لە بەرامبەر كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكان راستەوخۆ بدرێتە وەبەرھێنەر، بەڵكو پێویستە لەو ژمارە بانكییە دابنرێت كە تایبەت بە پڕۆژەكان و لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر دەبێت، بە مەبەستی پاراستنی مافەكانیان و بەپێچەوانەوەكەی ناتوانن پارێزگاری لە مافەكیان بكرێت.