هه‌ڵسه‌نگاندنى سياسه‌تى دارايى عێڕاق له ماوه‌ى (1990- 2020)
پوخته‌ى بابه‌ت
گرنگى ئه‌و بابه‌ته په‌يوه‌سته به ڕۆڵى سياسه‌تى دارايى، چونكه سياسه‌تى دارايى پێگه‌يه‌كى گرنگى هه‌يه له نێو سياسه‌ته ئابوورييه هه‌مووه‌كييه‌كان، وه ئامرازێكى سه‌ره‌كى حكومه‌ته بۆ ئاڕاسته‌كردنى چاڵاكى ئابوورى به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ئامانجى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى، چاره‌سه‌ركردنى قه‌يران و گرفته‌كان، كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌كارخستنى ده‌ستى كار، سه‌قامگيرى ئاستى گشتى نرخ، دروستكردنى گه‌شه‌ى ئابوورى و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ى داهات به شێوه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه.
به‌شێوه‌يه‌كى گشتى سياسه‌تى دارايى له عێڕاق به دوو قۆناغ تێپه‌ڕيوه: قۆناغى سيسته‌مى سۆسياليستى پێش جه‌نگى ئازادى عێڕاق له ساڵى (2003)، وه قۆناغى گواستنه‌وه بۆ سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى دواى جه‌نگى ئازادى. قۆناغى پێش ساڵى (2003) به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه سياسه‌تى دارايى زاڵ بووه به‌سه‌ر سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى، وه ده‌سه‌ڵاتى نه‌ختينه‌يى سه‌ربه‌خۆيى خۆى نه‌بووه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانين بڵيين سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى شوێن كه‌وتووى سياسه‌تى دارايى بووه. سياسه‌تى داراييش پشتى به قه‌رزكردنى ڕاسته‌خۆ به‌ستبوو له بانكى ناوه‌ندى، ئه‌و ئامرازه‌ى كه پشتيشى پێ به‌سترابوو بريتى بوو چاپكردنى دراو بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى كورتهێنان له بوودجه‌ى گشتى، ئه‌م سياسه‌ته‌ش بووه هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان به‌هۆى زۆر بوونى خستنه‌ڕووى دراو، له كاتێكدا له به‌رامبه‌ر ئه‌م پاره زۆره به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌ييش زيادى نه‌ده‌كرد، به تايبه‌تى له ماوه‌ى گه‌ماڕۆى ئابوورى له ساڵانى (1990-2003) كۆنتڕۆڵى دارايى و نه‌ختينه‌يى له‌ده‌ست ده‌رچوو و نه‌ده‌توانرا به ئامرازه‌كانى سياسه‌تى دارايى و نه‌ختينه‌يى ئاسايى هاوسه‌نگى بۆ بگێڕدرێته‌وه.
له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس ياساى نوێ ى بانكى ناوه‌ندى ده‌رچوێنرا كه سه‌ربه‌خۆيى به بانكى ناوه‌ندى به‌خشى له به‌ڕێوه‌بردنى سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى، گرنگترين بڕيارى سه‌ربه‌خۆيانه‌ى بانكى ناوه‌نديش ڕاگرتنى چاپكردنى پاره بوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بوودجه‌ى گشتى، له‌به‌ر ئه‌وه حكومه‌ت په‌ناى برده به‌ر قه‌رز كردن بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى كورتهێنان، ئامرازى به‌كارهاتووش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركردنى قه‌واڵه‌ى كورتخايه‌ن (أذونات الخزانة) و درێژخايه‌ن (سندات) و فرۆشتنيان به بانكه بازرگانييه‌كان و بازاڕه‌كانى كاغه‌زى دارايى بۆ ده‌ستكه‌وتنى پاره. باشييه‌كانى ئه‌و سياسه‌ته ئه‌وه‌يه نابێته هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان، چونكه نابێته هۆى زياده‌ى خستنه‌ڕووى دراو، به‌ڵكو ته‌نها تواناى كڕين له خه‌ڵكه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ حكومه‌ت. به‌ڵام خراپييه‌كانى ئه‌م سياسه‌ته ئه‌وه‌يه كه ده‌بێته هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى سووى ڕاسته‌قينه له بانكه بازرگانييه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته فشار له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى تايبه‌ت، چونكه به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى سو‌و ده‌بێته هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى تێچوونى قه‌رزكردن بۆ كه‌رتى تايبه‌ت ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه‌رتى تايبه‌ت دوور بكه‌ونه‌وه له قه‌رز كردن له بانكه‌كان، به هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بۆته ڕكابه‌ريان له ده‌ستخستنى پاره‌ى بانكه‌كان. ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان.
سياسه‌تى دارايى وه‌ك هه‌ر سياسه‌تێكى تر له عێڕاق گيرۆده‌ى دوو كێشه بووه: يه‌كه‌م بڕيارى سه‌رپێيى دراسه نه‌كراوى سياسه‌تمه‌داران. دووه‌م گۆشه‌گيركردنى داهاتى عێڕاق به داهاتى ڕه‌يعى (نه‌وتى). كورتهێنانى بوودجه له عێڕاق له جۆرى په‌يكه‌رييه به هۆى ناهاوسه‌نگى دارايى له ده‌ره‌نجامى زۆرى خه‌رجى گشتى به تێكڕايه‌كى زياتر له تواناى دارايى ئابوورى وڵات. پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بوودجه له ڕێگاى چاپكردنى پاره‌ى نوێ له قۆناغى پێش ساڵى (2003) بووه هۆى زيادبوونى قه‌باره‌ى نه‌ختينه له دراوى ناوه‌خۆ له ماوه‌ى (13) ساڵ، ئه‌وه‌ش بووه هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كه ڕاسته‌قينه نه‌بوو و ته‌نها چاپكردنى دراو بوو له ماوه‌ى ساڵانى گه‌ماڕۆى ئابوورى بووه هۆى دابه‌زينى به‌هاى دراو و داهاتى تاكه‌كه‌سى.
له دواى ساڵى (2003) ئامانجى سه‌ره‌كى بوودجه‌ى گشتى زيادكردنى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ و زيادكردنى داهاتى تاكه‌كه‌س و كاركردن بۆكه‌مكردنه‌وه‌ى بێكارى و كۆنتڕۆڵكردنى هه‌ڵاوسان و كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى قه‌رزى ده‌ره‌كى و زيادكردنى چاڵاكى ئابوورى و دروستكردنى هاوسه‌نگى ئابوورى له نێوان پارێزگاكان، به‌ڵام له هيچييان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو!
له‌و قۆناغه‌دا بانكى ناوه‌ندى سه‌ربه‌خۆيى خۆى وه‌رگرت و چيتر وه‌ك ئامرازێك به‌ده‌ست سياسه‌تى دارايى نه‌مايه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بوودجه له ڕێگاى چاپكردنى دراوى نوێ، له‌به‌ر ئه‌وه سياسه‌تى دارايى په‌ناى برده به‌ر سه‌رچاوه‌ى تر بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له ڕێگاى قه‌رز ئه‌ويش به ده‌ركردنى قه‌واڵه‌ى ماوه كورت (أذونات الخزانة) و قه‌واڵه‌ى ماوه درێژ (السندات) و فرۆشتنيان به بانكه بازرگانييه‌كان و بازاڕى كاغه‌زى دارايى.
سياسه‌تى دارايى به به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى ده‌توانێت ڕۆڵى گه‌وره بگێڕێت له ئاڕاسته‌كردنى ده‌رامه‌تى ئابوورى، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى سياسه‌تى دارايى په‌يوه‌سته به شێوازى داڕشتنى سياسه‌ته‌كه و چاوخشاندنه‌وه به سيسته‌م و ياسا و ڕێنماييه‌كان و شه‌فافييه‌ت و چاودێرى چڕ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنى. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عێڕاق له ژێر چه‌ترى داهاتى ڕه‌يعى (نه‌وت) گيرى خواردووه پێويستى به رۆڵى كاريگه‌رى ده‌وڵه‌ت هه‌يه له ئابوورى بۆ ڕێخۆشكردن بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى و ئاماده‌كردنى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئابوورى، ئه‌و رۆڵه‌ش خۆى له سياسه‌تى ئابوورى ده‌بينێته‌وه به‌تايبه‌تى سياسه‌تى دارايى كه خۆى پێويستى به چاكسازى ڕيشه‌يى هه‌يه، له‌به‌ر ئه‌وه پێويسته چاو به سه‌رچاوه‌كانى داهاتى گشتى بخشێنينه‌وه و جياوازى بكه‌ين له‌نێوان داهاته جۆراوجۆره‌كان، ئه‌وه‌ش پێويستى به گواستنه‌وه‌ى قۆناغ به‌قۆناغى پلان بۆدانراو هه‌يه، وه چاكسازى له سياسه‌تى دارايى پێويستى به چاوخشاندنه‌وه هه‌يه به‌لايه‌نى داهاتى گشتى و خه‌رجى گشتى، وه بۆ ئه‌وه‌ى سياسه‌تى دارايى بتوانێت ڕۆڵى خۆى بگێڕێت پێويسته ئه‌و هه‌نگاوانه ئه‌نجام بدرێن:
- فره چه‌شنكردنى داهاتى گشتى.
- ڕاستكردنه‌وه‌ى ئاڕاسته‌ى خه‌رجى گشتى.
- ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگيرى ئابوورى.
- ده‌سته‌به‌ركردنى دادپه‌روه‌رى له دابه‌شكردنى داهات.
- ده‌سته‌به‌ركردنى لێهاتوويى ئابوورى.
پێشه‌كى
سياسه‌تى دارايى پێگه‌يه‌كى گرنگى هه‌يه له نێو سياسه‌ته ئابوورييه هه‌مووه‌كييه‌كان، چونكه ئامرازێكى سه‌ره‌كى حكومه‌ته بۆ ئاڕاسته‌كردنى چاڵاكى ئابوورى به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ئامانجى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى، چاره‌سه‌ركردنى قه‌يران و گرفته‌كان، كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌كارخستنى ده‌ستى كار، سه‌قامگيرى ئاستى گشتى نرخ، دروستكردنى گه‌شه‌ى ئابوورى و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ى داهات به شێوه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه.
به‌ڵام سياسه‌تى دارايى له عێڕاق ماوه‌يه‌كى درێژه به‌ده‌ست چه‌ندين كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت له هه‌ردوو لايه‌نى داهاتى گشتى و خه‌رجى گشتى، وه به وردبوونه‌وه له سياسه‌تى دارايى عێڕاق بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و سياسه‌ته سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و كاريگه‌رى نه‌بووه له ڕێگريكردن له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى ئابوورى و قه‌يرانه‌كان كه ڕوو به ڕووى ئابووى عێڕاق بوونه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئابوورى عێڕاق به‌ده‌ست چه‌ندين كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، له پێش هه‌موويانه‌وه پشت به‌ستنى ڕه‌هاى بوودجه‌ى گشتى به داهاتى فرۆشى نه‌وت، به بێ هه‌وڵدان بۆ فره‌چه‌شنكردنى په‌يكه‌رى داهاتى گشتى، بۆ ده‌ربازبوون له كاريگه‌رى هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى نرخى نه‌وت له بازاڕى جيهانى، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى كه‌مته‌رخه‌مى و هه‌بوونى كه‌لێنى كاتى زۆر له نێوان بڕياردان و جێبه‌جێ كردنى. له كۆتاييدا و له هه‌موو هۆكاره‌كان مه‌ترسيدارتر هه‌بوونى گه‌نده‌ڵى به‌ڕێژه‌يه‌كى زۆر و به‌كارهێنانى دارايى گشتى له به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند گروپێكى ده‌ست ڕۆيشتوو له عێڕاق.
له‌به‌ر ئه‌وه داواكراوه له حكومه‌ت گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى بكات له داڕشتنى سياسه‌تى دارايى به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و سه‌قامگيرى و گه‌شه‌ى ئابوورى.
به‌شى يه‌كه‌م
چه‌مكه سه‌ره‌كييه‌كان
چه‌مكى سياسه‌تى دارايى
مه‌به‌ست له سياسه‌تى دارايى دياريكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهاتى گشتى و دياريكردنى گرنگى ڕێژه‌يى هه‌ريه‌كه‌يانه، له‌گه‌ڵ دياريكردنى ڕێگاى گونجاو بۆ خه‌رجكردنى ئه‌و داهاتانه بۆ پاره‌داركردنى خه‌رجى گشتى به‌جۆرێك بتوانرێت ئامانجه ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى وڵات ده‌سته‌به‌ر بكرێن. باج و ڕسومات به سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهاتى گشتى داده‌نرێت له زۆرێك له وڵاتان. خه‌رجيش چه‌ندين شێوه له خۆ ده‌گرێت وه‌ك خه‌رجى دابينكردنى و مووچه و كرێى مووچه‌خۆران و كارمه‌ندانى دامه‌زراوه‌كانى كه‌رتى گشتى، خه‌رجى له پڕۆژه‌كانى په‌ره‌پێدانى ژێرخان و په‌يكه‌رى ئابوورى وه‌ك ڕێگا و بان و تۆڕه‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و فرۆكه‌خانه و هێلى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ..هتد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش قه‌رزى گشتيش له قه‌رزى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كى ڕۆڵ ده‌گێڕێت له سياسه‌تى دارايى وڵات.
كه‌واته سياسه‌تى دارايى بريتييه له به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى دارايى گشتى له خه‌رجى گشتى و داهاتى گشتى به مه‌به‌ستى جوڵاندنى چه‌ند گۆڕاوێكى ئابوورى هه‌مووه‌كى وه‌ك به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌يى، ده‌ستى كار، پاشه‌كه‌وت، وه‌به‌رهێنان، له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى كاريگه‌رى ئه‌رێنى و دورخستنه‌وه‌ى كاريگه‌رى نه‌رێنى و نه‌خوازراو له‌سه‌ر داهات و به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌يى و ئاستى به‌كارخستنى ده‌ستى كار و چه‌ندين گۆڕاوى تر‌ى ئابوورى.
ئامانجه‌كانى سياسه‌تى دارايى
ئامانجه سه‌ره‌كييه‌كانى سياسه‌تى دارايى بريتين له:
- گه‌يشتن به ئاستى به‌گه‌رخستنى ته‌واو.
- ده‌سته‌به‌ركردنى گه‌شه‌ى ئابوورى به‌رده‌وام.
- سه‌قامگيرى ئاستى گشتى نرخ.
- ده‌سته‌به‌ركردنى خۆشگوزه‌رانى كۆمه‌ڵگا.
- تايبه‌تمه‌ندكردنى ده‌رامه‌ت و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ى داهات به شێوه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه.
ئامرازه‌كانى سياسه‌تى دارايى
ئامرازه‌كانى سياسه‌تى دارايى بريتين له:
- خه‌رجى گشتى.
- داهاتى گشتى (به‌تايبه‌تى باج و ڕسومات).
- قه‌رزى گشتى (قه‌رزى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كى).
هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى سياسه‌تى دارايى له هه‌ر وڵاتێك
سه‌ركه‌وتنى سياسه‌تى دارايى په‌يوه‌سته به:
- هه‌بوونى هۆشيارى باج و لێهاتووى دامه‌زراوه‌ى كارگێڕى.
- ئاستى پێشكه‌وتنى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت.
- هه‌بوونى دامه‌زراوه‌ى بانكى كاريگه‌ر.
- هه‌بوونى بازاڕى دارايى و نه‌ختينه‌يى.
ئه‌ركه‌كانى سياسه‌تى دارايى
ئه‌ركه سه‌ره‌كييه‌كانى سياسه‌تى دارايى بريتين له:
- تايبه‌تمه‌ندكردنى ده‌رامه‌ت: كاتێك بازاڕ ناتوانێت ئه‌ركه‌كانى خۆى به ته‌واوى جێ به‌جێ بكات له به‌ده‌ستهێنانى لێهاتوويى ئابوورى له تايبه‌تمه‌ندكردنى ده‌رامه‌ته‌كان، حكومه‌ت له ڕێگاى سياسه‌تى دارايى هاوسه‌نگى ده‌گێڕێته‌وه بۆ بازاڕ له ڕێگاى كه‌مكردنه‌وه‌ى زێده‌ڕۆيى له به‌رهه‌مهێنانى كاڵاى جوانكارى، كه ته‌نها ئامانجى قازانجه، وه زياد كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاڵاى پێويست، له ڕێگاى خه‌رجى گشتييه‌وه، به‌مه‌به‌ستى زيادكردنى سوودى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى له تايبه‌تمه‌ندكردنى ده‌رامه‌ته‌كان.
- دابه‌شكردن: به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى سياسه‌تى داراييه له پێناو دادپه‌روه‌رى له دابه‌شكردنى داهاتى نه‌ته‌وه‌يى، له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى و بێكارى. ئه‌وه‌ش له ڕێگاى ده‌ستكاريكردنى خه‌رجى گشتى و باجه‌وه ده‌بێت به مه‌به‌ستى هاوسه‌نگكردنى داهات له نێوان چينه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
- سه‌قامگيىرى: كاركردن بۆ ڕه‌خساندنى ژينگه‌يه‌كى ئابوورى سه‌قامگير، له ڕێگاى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان و كورتهێنانى دارايى، بۆ ڕه‌خساندنى هه‌ڵومه‌رجى گه‌شه‌كردنى ئابوورى به‌رده‌وام و به‌ده‌ستهێنانى به‌گه‌ڕخستنى ته‌واوى ده‌ستى كار و وه‌به‌رهێنان له ده‌رامه‌تى ئابوورى به‌رده‌ست.
په‌يوه‌ندى نێوان سياسه‌تى دارايى و سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى
سياسه‌تى دارايى و سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى دوو ئامرازى سياسه‌تى ئابوورى گشتين و ته‌واوكه‌رى يه‌كترن و جێگره‌وه‌ى يه‌كتر نين. به نه‌بوونى هاوسه‌نگى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ردوو سياسه‌ت كاريگه‌رى هه‌ردووكيان له‌سه‌ر ئابوورى كه‌مده‌كاته‌وه.
ڕۆڵى سياسه‌تى دارايى له ئابوورى
سياسه‌تى دارايى بريتييه له به‌كارهێنانى خه‌رجى گشتى و سياسه‌تى باج وه‌ك ئامراز بۆ كارتێكردن له به‌رهه‌مى هه‌مووه‌كى له پێناو سه‌قامگيرى ئابوورى و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى گۆڕانكارى ئابوورى. ڕۆڵى سياسه‌تى دارايى له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى تر ده‌گۆڕێت به پێى:
- سروشتى سيسته‌مى ئابوورى: له سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى كه‌رتى تايبه‌ت بزوێنه‌رى سه‌ره‌كى چاڵاكييه ئابوورييه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆڵى سياسه‌تى دارايى له سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى سنووردار ده‌بێت به ڕه‌خساندنى ژينگه‌يه‌كى له‌بار بۆ گه‌شه‌كردنى كه‌رتى تايبه‌ت وكه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌رى هه‌ڵبه‌زو دابه‌زى ئابوورى. به‌ڵام له سيسته‌مى سۆسياليستى سياسه‌تى دارايى ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌گێڕێت له ئابوورى.
- قۆناغ و پێكهاته و ژێرخانى ئابوورى: ئه‌گه‌ر ئابوورى له قۆناغێكى پێشكه‌وتوو دابوو و خاوه‌نى پێكهانه و ژێرخانێكى پته‌و بوو و په‌ره‌پێدانى ئابوورى هه‌بوو ئه‌وا سياسه‌تى دارايى ڕۆڵێكى لاوه‌كى ده‌بێت و پێويستى به ده‌ستوه‌ردانى حكومه‌ت نابێت. به‌ڵام ئابوورى ژێرخانێكى لاواز و دواكه‌وتووى هه‌بوو ماناى وايه گه‌شه‌ى ئابوورى به‌بێ ده‌ست وه‌ردانى حكومه‌ت به‌ده‌ست نايه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه سياسه‌تى دارايى ڕۆڵى سه‌ره‌كه ده‌گێڕيت له په‌ره‌پێدانى ئابوورى.
به‌شى دووه‌م
هه‌لسه‌نگاندنى سياسه‌تى دارايى له عێڕاق
پێويست بوو سياسه‌تى دارايى له عێڕاق ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى بگێڕيت له ئاڕاسته‌كردنى ئابوورى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عێڕاق هه‌م وڵاتێكى سۆسياليستى بووه و هه‌م ژێرخان و په‌يكه‌رێكى دواكه‌وتووى ئابوورى هه‌بووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نه‌يتوانيوه سه‌قامگيرى ئابوورى دابين بكات و كۆنتڕۆڵى هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى ئابوورى بكات. ئاڕاسته‌كانى سياسه‌تى دارايى له عێڕاق په‌يوه‌ست بووه به بارودۆخى سياسى و ئابوورى و قه‌يرانه‌كان كه وڵات پێيدا تێپه‌ڕ بووه. عێڕاق له چوار ده‌يه‌ى ڕابردوو به چوار جه‌نگى وێرانكه‌ر تێپه‌ڕيوه كه يه‌كه‌ميان جه‌نگى نێوان عێڕاق و ئێران بوو له ساڵى (1980)و هه‌شت ساڵى خاياند و بووه هۆى وێرانكردنى ژێرخانى ئابوورى و سێكته‌ره‌كانى به‌رهه‌مهێنان وه‌ك كشتوكاڵ و پيشه‌سازى، به‌تايبه‌تى سێكته‌رى نه‌وتى. له دواى ئه‌و جه‌نگى يه‌كه‌مى كه‌نداو له ساڵى (1990) هات كه بووه هۆى گه‌ماڕۆى ئابوورى له ماوه‌ى ساڵانى (1991-2003). له دواى ئه‌ويش جه‌نگى ئازادى عێڕاق هات له ساڵى (2003) بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر شتێك مابێت له ژێرخانى ئابوورى وێرانى بكات. دواتر شه‌ڕى ناوه‌خۆى تايفه‌گه‌رى و هێرشى چه‌كدارانى داعش له ساڵى (2014)كه (33%)خاكى عێڕاقيان داگير كرد و شارى موسڵيان به ته‌واوى وێران كرد. له‌به‌ر ئه‌وه به‌شى گه‌وره‌ى داهاتى عێڕاق له پاره‌داركردنى جه‌نگ خه‌رج كراوه له سه‌ر حسابى ژێرخان و په‌ره‌پێدانى ئابوورى.
به‌شێوه‌يه‌كى گشتى سياسه‌تى دارايى له عێڕاق به دوو قۆناغ تێپه‌ڕيوه: قۆناغى سيسته‌مى سۆسياليستى پێش جه‌نگى ئازادى عێڕاق له ساڵى (2003)، وه قۆناغى گواستنه‌وه بۆ سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى دواى جه‌نگى ئازادى.
سياسه‌تى دارايى له‌عێڕاق له قۆناغى پێش ساڵى 2003
قۆناغى پێش ساڵى 2003 به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه سياسه‌تى دارايى زاڵ بووه به‌سه‌ر سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى، وه ده‌سه‌ڵاتى نه‌ختينه‌يى سه‌ربه‌خۆيى خۆى نه‌بووه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانين بڵيين سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى شوێن كه‌وتووى سياسه‌تى دارايى بووه. سياسه‌تى داراييش پشتى به قه‌رزكردنى ڕاسته‌خۆ به‌ستبوو له بانكى ناوه‌ندى، ئه‌و ئامرازه‌ى كه پشتيشى پێ به‌سترابوو بريتى بوو چاپكردنى پاره بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى كورتهێنان له بوودجه‌ى گشتى، ئه‌م سياسه‌ته‌ش بووه هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان به‌هۆى زۆر بوونى خستنه‌ڕووى دراو، له كاتێكدا له به‌رامبه‌ر ئه‌م پاره زۆره به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌ييش زيادى نه‌ده‌كرد، به تايبه‌تى له ماوه‌ى گه‌ماڕۆى ئابوورى له ساڵانى (1990-2003) كۆنتڕۆڵى دارايى و نه‌ختينه‌يى له‌ده‌ست ده‌رچوو و نه‌ده‌توانرا به ئامرازه‌كانى سياسه‌تى دارايى و نه‌ختينه‌يى ئاسايى هاوسه‌نگى بۆ بگێڕدرێته‌وه.
سياسه‌تى دارايى له عێڕاق له قۆناغى دواى ساڵى 2003
له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عس ياساى نوێ ى بانكى ناوه‌ندى ده‌رچوێنرا كه سه‌ربه‌خۆيى به بانكى ناوه‌ندى به‌خشى له به‌ڕێوه‌بردنى سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى، گرنگترين بڕيارى سه‌ربه‌خۆيانه‌ى بانكى ناوه‌نديش ڕاگرتنى چاپكردنى پاره بوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بوودجه‌ى گشتى، له‌به‌ر ئه‌وه حكومه‌ت په‌ناى برده به‌ر قه‌رز كردن بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى كورتهێنان، ئامرازى به‌كارهاتووش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركردنى قه‌واڵه‌ى كورتخايه‌ن (أذونات الخزانة) و درێژخايه‌ن (سندات) و فرۆشتنيان به بانكه بازرگانييه‌كان و بازاڕه‌كانى كاغه‌زى دارايى بۆ ده‌ستكه‌وتنى پاره. باشييه‌كانى ئه‌و سياسه‌ته ئه‌وه‌يه نابێته هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان، چونكه نابێته هۆى زياده‌ى خستنه‌ڕووى دراو، به‌ڵكو ته‌نها تواناى كڕين له خه‌ڵكه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ حكومه‌ت. به‌ڵام خراپييه‌كانى ئه‌م سياسه‌ته (قه‌رز كردن به شێوه‌ى زياد كردن)ئه‌وه‌يه كه ده‌بێته هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى سووى ڕاسته‌قينه له بانكه بازرگانييه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته فشار له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى تايبه‌ت، چونكه به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى سو‌و ده‌بێته هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى تێچوونى قه‌رزكردن بۆ كه‌رتى تايبه‌ت ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه‌رتى تايبه‌ت دوور بكه‌ونه‌وه له قه‌رز كردن له بانكه‌كان، به هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بۆته ڕكابه‌ريان له ده‌ستخستنى پاره‌ى بانكه‌كان. ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان.
ئاماژه‌كانى شكستى سياسه‌تى دارايى له عێڕاق
ئه‌و ئاماژانه‌ى خواره‌وه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر شكستى سياسه‌تى دارايى له عێڕاق:
- به‌رز و نزمى گه‌شه‌ى ئابووى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئابوورى عێڕاق به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى پشت به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاو ده‌به‌ستێت، له‌گه‌ڵ پشتگوێخستنى كه‌رته‌كانى تر‌ى ئابوورى، چونكه سياسه‌تى دارايى نه‌يتوانيوه له ڕێگاى ئامرازاه‌كانييه‌وه كه‌رته‌كانى تر‌ى ئابووى كارا بكات بۆ به‌هێزكردنى ئابوورى و زيادكردنى گه‌شه‌ى ئابوورى و ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگيرى ئابوورى.
- به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى، هه‌رچه‌نده ئامارى ورد به‌رده‌ست نييه ده‌رباره‌ى ڕێژه‌ى بێكارى به‌ڵام به (40%)ى هێزى كار ده‌خه‌مڵێنرێت، هه‌روه‌ها دابه‌زينى به‌رهه‌مێتى ڕۆژانه‌ى كارى فه‌رمانبه‌رانى حكومى بۆ ته‌نها (17) خوله‌ك! به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى و دابه‌زينى به‌رهه‌مێتى كارى فه‌رمانبه‌ران به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتن و ده‌سته‌وسان بوونى سياسه‌تى دارايى.
- لاوازى ژێرخانى ئابوورى، كه‌رتى تايبه‌ت له عێڕاق، وه‌ك هه‌ر وڵاتێكى دواكه‌وتوو، وه‌به‌رهێنان ناكات له ژێرخانى ئابوورى چونكه وه‌به‌رهێنانێكى گه‌وره‌ى پێويسته بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ، له‌به‌ر ئه‌وه پێويسته حكومه‌ت ئه‌و كاره بكات. به پێى توێژينه‌وه‌كان ڕێژه‌ى بێبه‌ش بوون له خزمه‌تگوزارى ژێرخانى ئابوورى له ساڵى (2010)گه‌يشتۆته (58%)، ئه‌وه‌ش ڕێژه‌يه‌كى به‌رزه به پێى پێوه‌ره جيهانييه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنى سياسه‌تى دارايى عێڕاق له بونياتنانى ژێرخانى ئابوورى كه ڕاسته‌وخۆ كاريگه‌رى هه‌يه له‌سه‌ر سه‌قامگيرى ئابوورى.
- نه‌بوونى به‌رده‌وامى دارايى(الاستدامة المالية)، قه‌يرانه‌كان باش‌ترين به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر نه‌بوونى به‌رده‌وامى دارايى، واته هه‌ر قه‌يرانێك ڕوو بدات و كاريگه‌رى له‌سه‌ر نرخى نه‌وت هه‌بێت عێڕاق ناچار ده‌بێت قه‌رز بكات بۆ پر كردنه‌وه‌ى كورتهێنان، وه‌ك قه‌يرانى (2008) كه بووه هۆى داكشانى ئابوورى و قه‌يرانى (2014) بووه هۆى سياسه‌تى سك هه‌ڵگوشين و قه‌يرانى (2020) بووه هۆى كورتهێنان به بڕى (81)تريلۆن دينار كه ده‌كاته (55%) كۆى گشتى بوودجه‌ى ساڵ. ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌يه كه سياسه‌تى دارايى نه‌يتوانيوه ڕۆڵى خۆى بگێڕێت.
هۆكاره‌كانى شكستى سياسه‌تى دارايى له عێڕاق
- خه‌رجى حكومى: وه‌ك وتمان خه‌رجى گشتى ئامرازێكى سياسه‌تى داراييه به مه‌به‌ستى گه‌يشتن به ئامانجه‌كانى. ئه‌وه‌ى تێبينى ده‌كرێت له بڕگه‌كانى خه‌رجى له بوودجه‌ى گشتى ساڵانه‌ى عێڕاق ئه‌وه‌يه كه خه‌رجى به‌كاربردن زاڵه به‌سه‌ر خه‌رجى وه‌به‌رهێنان، ئه‌وه‌ش پێنوێنێكى مه‌ترسيداره له‌سه‌ر نه‌بوونى تواناى كه‌ڵه‌كه بوونى سه‌رمايه له ئابوورى. زيادبوونى ساڵانه‌ى خه‌رجى به‌كاربردن و زيادبوونى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ زياد بوونى به‌رهه‌مى نه‌ته‌وه‌يى و نه‌بوونى پلانى ئابوورى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئامانجێكى ئابوورى بۆته هۆى به‌هه‌ده‌ردانى داهات و ده‌رامه‌ت و تواناكان.
- باج و ڕسومات: باج و ڕسوماتيش ئامرازێكى ترن كه سياسه‌تى دارايى به‌كاريان ده‌هێنێت به مه‌به‌ستى گه‌يشتن به چه‌ند ئامانجێكى ئابوورى و دارايى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق چه‌ند ياسايه‌كى ده‌رچواندووه تايبه‌ت به كارا كردنى سيسته‌مى باج، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشكرايه دامه‌زراوه‌ى باج ناكارا و شپڕزه‌يه و نه‌يتوانيوه ئامانجه‌كانى به‌ده‌ست بێنێت، هۆكاره‌كه‌شى بۆ هه‌بوونى گه‌نده‌ڵى و ناشاره‌زايى كاديره‌كانى ئه‌م دامه‌زراوه‌يه و دواكه‌وتوويى سيسته‌مى دامه‌زراوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌ڕاى نه‌گونجانى سياسه‌تى باج له‌گه‌ڵ سياسه‌تى ئابوورى وڵات، چونكه ئه‌و ئاسانكارى و لێخۆشبوونانه‌ى كه دامه‌زراوه‌ى باج ده‌يبه‌خشێته هاورده‌كاران ڕۆڵى گه‌وره‌ى بينيوه له وێرانكردنى كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ناوه‌خۆ به‌هۆى نه‌بوونى تواناى كێبڕكێ ى له ئه‌نجامى نه‌بوونى پشتگيرى حكومى بۆ به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ.
- دووباره دابه‌شكردنى قه‌رزى گشتى: چاڵاكى بانكه‌كان يه‌كێكه له گرنگترين ئامرازه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى پاره له‌و كه‌سانه‌ى پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى له دامه‌زراندنى پڕۆژه له ڕێگاى به قه‌رزدانه‌وه به وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كاره‌كان. به‌ڵام سيسته‌مى بانكه‌كان كه له لايه‌ن بانكى ناوه‌ندييه‌وه (ده‌سه‌ڵاتى نه‌ختينه) كۆنتڕۆل ده‌كرێت زۆر جار هه‌ماهه‌نگى نه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى دارايى ئه‌وه‌ش وايكردووه سياسه‌تى ئابوورى به لاڕێدا ببردرێت و سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له به‌ده‌سهێنانى ئامانجه‌كانى.
ئه‌و رۆڵه‌ى پێويسته سياسه‌تى دارايى بيگێڕێت له عێڕاق
عێڕاق له قۆناغێكى ڕاگوزه‌ردايه له سيسته‌مى سۆسياليستى بۆ سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى، له‌به‌ر ئه‌وه پێويسته سياسه‌تى دارايى ڕۆڵێكى گرنگ بگێڕێت تاكو سه‌قامگيرى ئابوورى دابين بكات. ژينگه‌ى وه‌به‌رهێنان له عێڕاق زۆر نا له‌باره و ڕيزبه‌ندى (171)مين وڵاته له كۆى (190) وڵات له ساڵى (2019) به پێى پێنوێنى بانكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاسانى ڕاپه‌ڕاندنى كار، كه‌رتى تايبه‌ت لاوازه و ناتوانێت نه به‌رهه‌م زياد بكات و نه ده‌رفه‌تى كار بڕه‌خسێنێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ساڵى 2003 تاكو ئێستا پاره‌يه‌كى زۆر بۆ مووچه ده‌ڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ى هێچ به‌رهه‌مێكى ده‌ست كه‌وێت كه شايه‌نى باس بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه پێويسته له ڕێگاى سياسه‌تى داراييه‌وه گيان بخرێته‌وه به‌ر كه‌رتى گشتى، چونكه كه‌رتى گشتى كه‌رسته‌ى پێويستى هه‌يه و ئاماده‌يه بۆ كاركردن، بێگومان شان به شانى كه‌رتى تايبه‌ت، له پێناو باشتركردنى ژينگه‌ى وه‌به‌رهێنان و به‌هێزكردنى كه‌رتى تايبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر بوودجه‌ى گشتى وڵات و دابينكردنى پێداويستييه‌كانى ناوه‌خۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ى هاورده‌كردن، ئه‌وانه‌ش هه‌موويان ده‌بنه هۆى سه‌قامگيرى ئابوورى و ئاستى گشتى نرخ.
كه‌واته سياسه‌تى دارايى له عێڕاق پێويسته ڕۆڵى بونيادنانى ژينگه‌يه‌كى ئابوورى سه‌رنج ڕاكێش ببينێت بۆ هاندانى كه‌رتى تايبه‌ت و به‌هێزكردنى و په‌ره‌پێدانى، وه ڕۆڵى چاودێرى له‌سه‌ر كه‌رتى تايبه‌ت بگێڕێت به‌ئامانجى ده‌رنه‌چوون له ئاڕاسته‌ى خوازراو و چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵبه‌زو دابه‌زى ئابوورى له‌هه‌ر كاتێك روويدا.
ده‌ره‌نجام و پێشنيار
سياسه‌تى دارايى وه‌ك هه‌ر سياسه‌تێكى تر له عێڕاق گيرۆده‌ى دوو كێشه بووه: يه‌كه‌م بڕيارى سه‌رپێيى دراسه نه‌كراوى سياسه‌تمه‌داران. دووه‌م گۆشه‌گيركردنى داهاتى عێڕاق به داهاتى ڕه‌يعى (نه‌وتى). كورتهێنانى بوودجه له عێڕاق له جۆرى په‌يكه‌رييه به هۆى نا هاوسه‌نگى دارايى له ده‌ره‌نجامى زۆرى خه‌رجى گشتى به تێكڕايه‌كى زياتر له تواناى دارايى ئابوورى وڵات. پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بوودجه له ڕێگاى چاپكردنى پاره‌ى نوێ له قۆناغى پێش ساڵى (2003) بووه هۆى زيادبوونى قه‌باره‌ى نه‌ختينه له دراوى ناوه‌خۆ له ماوه‌ى (13) ساڵ، ئه‌وه‌ش بووه هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كه ڕاسته‌قينه نه‌بوو و ته‌نها چاپكردنى دراو بوو له ماوه‌ى ساڵانى گه‌ماڕۆى ئابوورى بووه هۆى دابه‌زينى به‌هاى دراو و داهاتى تاكه‌كه‌سى.
له دواى ساڵى (2003) ئامانجى سه‌ره‌كى بوودجه‌ى گشتى زيادكردنى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ و زيادكردنى داهاتى تاكه‌كه‌س و كاركردن بۆكه‌مكردنه‌وه‌ى بێكارى و كۆنتڕۆڵكردنى هه‌ڵاوسان و كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى قه‌رزى ده‌ره‌كى و زيادكردنى چاڵاكى ئابوورى و دروستكردنى هاوسه‌نگى ئابوورى له نێوان پارێزگاكان، به‌ڵام له هيچييان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو!
له‌و قۆناغه‌دا بانكى ناوه‌ندى سه‌ربه‌خۆيى خۆى وه‌رگرت و چيتر وه‌ك ئامرازێك به‌ده‌ست سياسه‌تى دارايى نه‌مايه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بوودجه له ڕێگاى چاپكردنى دراوى نوێ، له‌به‌ر ئه‌وه سياسه‌تى دارايى په‌ناى برده به‌ر سه‌رچاوه‌ى تر بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له ڕێگاى قه‌رز ئه‌ويش به ده‌ركردنى قه‌واڵه‌ى ماوه كورت (أذونات الخزانة) و قه‌واڵه‌ى ماوه درێژ (السندات) و فرۆشتنيان به بانكه بازرگانييه‌كان و بازاڕى كاغه‌زى دارايى.
سياسه‌تى دارايى به به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى ده‌توانێت ڕۆڵى گه‌وره بگێڕێت له ئاڕاسته‌كردنى ده‌رامه‌تى ئابوورى، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى سياسه‌تى دارايى په‌يوه‌سته به شێوازى داڕشتنى سياسه‌ته‌كه و چاوخشاندنه‌وه به سيسته‌م و ياسا و ڕێنماييه‌كان و شه‌فافيي