ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە جیھان ملیۆنێك و 200 ھەزاری دەربازكرد

ژمارەی تووشبووانیش تاكو ئێستا گەیشتووەتە 46.5 ملیۆن كەس

K24 – ھەولێر:

ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیھان گەیشتە زیاتر لە ملیۆنێك و 200 ھەزار كەس و ژمارەی تووشبووانیش تاكو ئێستا گەیشتووەتە 46.5 ملیۆن كەس.

بەپێی دوا ژمارە ئامارەكانی زانكۆی جۆنز ھۆپكنز، ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، كە زیانمەندی یەكەمە لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، بەرزبوویەوە و گەیشتە 231 ھەزار و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە 9.2 ملیۆن كەس.

لە بەرازیلیش ڤایرۆسی كۆرۆنا ژیانی زیاتر لە 160 ھەزار كەسی لەناوبردووە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە 5.5 ملیۆن كەس.

ھندستانیش لە رێزبەندی چوارەمە لە لیستی وڵاتانی زیاترین زیانمەند لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی مردووان بەو پەتایە لەو وڵاتە گەیشتووەتە، 122 هه‌زار كەس.