عێراق دڵنیایی لە یەدەگی ئاو دەدات

بەمنزیكانە 14 بەنداو دروست دەكرێن

K24 - ھەولێر

عێراق لە بەشی یەدەگی ئاو دڵنیایی دەدات و ئاشكرای دەكات بەمنزیكانە 14 بەنداوی نوێ دروست دەكەن.

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو كێشانەی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ھەیەتی لەبارەی ئاو، بۆی ھەیە لە داھاتوودا زیاتر بن، بەڵام لە ھەوڵدان 14 بەنداوی نوێ لەسەر رووباری دیجلە و فورات دروست بكەن.

عەونی زياب، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق توانیویەتی لە 2 ساڵی رابردوودا ، یەدەگی ئاو زیادبكات، ئەو كێشانەیشی باس دەكرێن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی لەبارەی پشكی ئاوه‌وه‌، پێشبینی ده‌كات له‌ داھاتووەدا كێشه‌ی زیاتر سەھەڵدات.

جەختیشیكردەوە، ئێستا توانیویانە كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكه‌ن، توانراوه‌ لە رێگەیەوە یه‌ده‌گی ئاوه‌وه‌ پێداویستییەكانی كه‌رتی كشتوكاڵی لە وەزری زستاندا پڕبكاتەوە.