پۆلیسی ھەولێر دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری راگەیاند

راگەیەندراوێک لە پۆلیسی پارێزگای ھەولێرەوە

K24 – ھەولێر

پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات، سەرجەم تۆمەتبارەكانی رووداوی كافتریایەك لە عەنكاوە دەستگیر كراون.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی ھەولێر ھاتووە: "دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی  لە کەناڵێکی راگەیاندن، کە چوار کەس ھێرش دەکەنە سەر کافتریایەک لە ناحیەی عەنکاوە بۆ رۆژی دواتر ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی(لقمان حکمەت )، لە بەدواداچوونێکی زۆری ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتباری دووەم بەناوی (رێکان خورشید)کە ناسراوە بە (رێکۆ خەیلانی)خۆی رادەستی (ھەواڵگری گشتی کرد لە شاری ھەولێر رێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/٣١رۆژی شەممە)، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکھێنرا لە پۆلیسی بەشی نەھێشتنی  تاوانی ھەولێر و بەشی پۆلیسی عەنکاوەی ھەولێر بە بەردوام بەدواداچوونیان دەکرد وە لە ئەنجامدا زانیاری زۆر وردیان کۆکردەوە لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارانەی کە مابوون دەستگیر بکرێن، لە دەرئەنجامی زانیاریەکانمان توانیمان شوێنی تەواویان ئاشکرا بکەین، ئەو زانیاریانەشمان دا بە نەھێشتنی تاوانی سلێمانی کە ئەو دوو تۆمەتبارانە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سپۆرتاج)ن لە پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل بەناوی پیشانگای (شەبەح) لەسەر رێگای تاسلوجە خەوتبوون، لەسەر زانیاریەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر  پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی ھەردوو تۆمەتباران بە ناوەکانی (ياسين تەحسين) و (مەحموود كامەران)دەستگیر کرد".

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر:...

دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی  لە کەناڵێکی راگەیاندن کە چوار کەس ھێرش دەکەنە سەر کافتریایەک لە ناحیەی عەنکاوە بۆ رۆژی دواتر ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی(لقمان حکمەت )،وە لە بەدواداچونێکی زۆری ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتباری دووەم بەناوی (رێکان خورشید)کە ناسراوە بە (رێکۆ خەیلانی)خۆی رادەستی (ھەوالگری گشتی کرد لە شاری ھەولێر  رێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/٣١رۆژی شەممە)،وە تیمێکی لێکۆلینەوە پێکھێنرا لە پۆلیسی بەشی نەھێشتنی  تاوانی ھەولێر و بەشی پۆلیسی عەنکاوەی ھەولێر بە بەردوام بەدواداچوونیان دەکرد وە لە ئەنجامدا زانیاری زۆر وردیان کۆکردەوە لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارانەی کە مابوون دەستگیر بکرێن وە لە دەرئەنجامی زانیاریەکانمان توانیمان شوێنی تەواویان ئاشکرا بکەین و وە ئەو زانیاریانەشمان دا بە نەھێشتنی تاوانی سلێمانی کە ئەو دوو تۆمەتبارانە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سپۆرتاج)ن لە پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل بەناوی پیشانگای (شەبەح)لەسەر رێگای تاسلوجە خەوتبوون،وە لەسەر زانیاریەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر  پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی ھەردوو تۆمەتباران بە ناوەکانی (ياسين تحسين)و(محمود كامران)دەستگیر کرد وە ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارەکانیان گواستەوە  بۆ شاری ھەولێر و رووبەرووی دادگا کرانەوە ،وە لێرەوە  سوپاسی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی  دەکەین بۆ ھەماھەنگیەکانیان، (وەنازاندرێت مەبەستی ئەم کەناڵە چییە لە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە و ورووژاندنی ئەم بابەتانە وە زانیاریەکان وەکو خۆی ناگوازنەوە وەدەبێت زیاتر بەرپرسانە بن ووردتر بن لە بلاو کردنەوەی ھەواڵ و بابەتەکان )

دڵنیایش دەدەینە ھاولاتیان کە بەردوام ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر بێ وچان ئەرک دەبینن تا تۆمەتباران رادەستی یاسا بکەن.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر

٢٠٢٠/١١/٣