بڕی كورتھێنان لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ئاشكرا دەكرێت

"دابینكردنی مووچە بەرپرسیارێتی حكومەتە نەك پەرلەمان"

K24 - ھەولێر

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕی كورتھێنانی دارایی لە مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كورتھێنانی دارایی لە مووچەدا بە 3 ترلیۆن و 500 ملیار دیناری مانگانە دەخەملێندرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دابینكردنی مووچە بەرپرسیارێتی حكومەتە نەك پەرلەمان، كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاودێریكردنی ئەدای حكومەتە و ئاشكراكردنی ھەڵەكانیەتی.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەلەمانی عێراق  جەختیشیكردەوە، پەرلەمانی عێراق رەزامەندی دەربڕی قەرزێكی سەرەتایی بكات، بەرامبەر بە مەرجی پابەندبوونی حكومەت بە پێشكەشكردنی پڕۆژەی بوودجەی 2020.

راشیگەیاند، یاسای پارەداركردن وەك یاسایەكی بوودجەی بچووكە. ئەو كەرتھێنانە داراییەی لە مووچەدا ھەیە بە 3 ترلیۆن و 500 ملیار دیناری مانگانە دەخەملێندرێت.