مانچێستەر سیتی بە فەرمی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی میسی دەست پێدەکات

بە درێژایی هاوینی رابردوو کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی هەوڵێکی زۆریدا لیۆنێل میسی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و دواجار ئەو یاریزانە بە ناچاری لە یانەکەی مایەوە و پێدەچێت یانە بەریتانیەکە زستانی داهاتوو جارێکی دیکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێبکەنەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی زانیاریی دەستکەتووە، کارگێری یانەکەی شاری مانچێستەر دەیانەوێت زستانی ئەمساڵ بە شێوەیەکی فەرمی راستەوخۆ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە مێژووییەکەی بارسا دەست پێبکەن، سەرەرای ئەوەی کە ئەو یاریزانە شەش مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە، بەڵام ستیزن مافی ئەوەی هەیە میرکاتۆی داهاتوو لەگەڵ خودی ئەو یاریزانە گفتوگۆکانیان دەست پێبکەن و رێکەوتنی سەرەتاییش واژۆ بکەن.

میسی لەلایەن خۆیەوە دوای دەست لە کارکێشانەوەی بارتیمیۆ سەرۆکی یانەکەی بریاریداوە تاوکو کۆتایی گرێبەستەکەی چاوەڕێ بکات و سەرچاوەکانی نزیکە لە یانە کەتەلۆنیەکەش بڵاوییان کردووەتەوە ئەو یاریزانە لە بریاری جێهێشتنی یانەکەی پاشگەزبووەتەوە و دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە.