بەھای لیرەی توكی زیاتر دادەكەوێت

توركیا بە جەنگێكی ئابووریدا تێدەپەڕێت

K24 - ھەولێر

بازاڕی دراو لە توركیا لە دوایین مامەڵەكانیدا بە گەورەترین دابەزین داخرا، لە مێژووی وڵاتەكەدا.

لە كاتێكدا كە وەبەرھێنەران چاویان لە كاریگەرییە جیۆسیاسییەكان و دەستێوەردانە سیاسییەكانە لەسەر سیاسەتی نەختینیەیی ، لە میانی دوایین مامەڵەكانی دراودا لیرەی توركی لە داڕمانی مێژوویی بەرامبەر بە دۆلار بەردەوام  بوو.

لە دوایین مامەڵەكاندا، ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە زیاتر لە 8 لیرەی و 43  قورش، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە 30% بەھاكەی لەدەستداوە.

لە ماوەی رابردووشدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەكەی بە جەنگێكی ئابوورییدا تێدەپەڕێت، كە خۆی لە نرخی سوود و دراو و ھەڵاوسان دەگرێتەوە.