مه‌سرور بارزانی: تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویته‌ری خۆیه‌وه، هاوسۆزی خۆی بۆ گه‌لی نه‌مسا و ئه‌فغانستان ده‌رده‌بڕێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ گه‌لی نه‌مسا و ئه‌فغانستان له دوای دوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له پایته‌خته‌كانی هه‌ردوو وڵات، نووسیویه‌تی: "تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، پێویسته به یه‌كگرتوویی له دژی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه بوه‌ستینه‌وه".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
هاوسۆزی خۆم بۆ گه‌لی نه‌مسا و ئه‌فغانستان ده‌رده‌بڕم، به‌هۆی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییانه‌ی له هه‌ریه‌ك له ڤیه‌ننا و كابول ئه‌نجامدران، نزا بۆ قوربانییانی رووداوه‌كه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م.
تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، پێویسته به یه‌كگرتوویی له دژی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه بوه‌ستینه‌وه.
I convey my solidarity to the people of Austria and Afghanistan in the wake of horrific attacks in Vienna and Kabul. My thoughts are with the victims, their families, and the authorities responding. Terrorism is a global threat. We must stand united against such heinous acts -mb.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) November 3, 2020