"نه‌جمه‌دین كه‌ریم؛ تاكه لۆبیی كورد له واشنتن"
K24 - واشنتن:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌ماخ و دڕكه‌په‌تك، كه‌سایه‌تی سیاسی له رۆژی 30 تشرینی یه‌كه‌م له نه‌خۆشخانه‌ی ئۆلنی ویلایه‌تی میریلاند له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. كه ئه‌و وه‌ك پردی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و شوێنی نیشته‌جێی بنه‌ڕه‌تی خۆی عێراق كاریده‌كرد له پێناو گرنگیدانی زیاتر به به‌رژه‌وه‌ندی كورد له واشنتن به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ زێدی خۆی كه‌ركوك كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیانی به‌ركه‌وت كه ئه‌و پارێزگاری بوو.
شوان كه‌ریم-ی كوڕی ده‌ڵێت كه شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس-ی بوو، گه‌یه‌ندرایه واشنتۆن دی سی دوای ئه‌وه‌ی له پاییزی رابردوو باری ته‌ندروستی به‌ره‌و تێكچوون چوو.
د. كه‌ریم تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو ژیانی ته‌رخانكرد بۆ خه‌ونی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و یه‌كگرتوو، له‌كاتێكدا ملیۆنه‌ها كورد له سه‌رتاپای سووریا و توركیا و ئیران و عێراق هه‌مان ئاواتیان هه‌یه.
وه‌ك پزیشكێكی گه‌نج له عێراق ده‌ستبه‌رداری ژیانی پزیشكی خۆی بوو بۆ په‌یوه‌ندیكردن به هێزی پێشمه‌رگه‌وه كه هێزێكی سه‌ربازی كوردییه. دواتر بوو به پزیشكی تایبه‌تی سه‌ركرده‌ی پرشنگدار مسته‌فا بارزانی، له ماوه‌ی شوڕشی كورد دژی سوپای عێراق.
كاتێك ساڵی 1976 بارزانی خۆی گه‌یانده مه‌نفا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، د. كه‌ریم-ی له‌گه‌ڵ خۆی برد.
له‌دوای ئه‌و ساڵانه‌وه د. كه‌ریم زه‌ماله‌ی خوێندنی له پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ماخ له زانكۆی جۆرج واشنتن وه‌رگرت و ته‌واوی كرد و دواتر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی وه‌ك جیمس برادی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی كرد، كه دوای پێكانی سه‌ری به فیشه‌ك رزگاری بوو له كاتی هه‌وڵی تیرۆركردنی رۆناڵد رێگان-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1981.
د. كه‌ریم زیاتر له دوو ده‌یه‌ی له پراكتیزه‌كردنی تایبه‌تی پزیشكی سه‌رفكرد، پاشان ده‌رچه‌یه‌كی كرده‌وه بۆ كاری دیپلۆماتی و بڕیاری سیاسی و به‌رپرسیارێتی دامه‌زراوه‌یه‌كی فكری، له تاراوگه پاڵپشتی كورده‌كانی ده‌كرد له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا له پێناو مافی چاره‌ی خۆنووسین. دواجار ئه‌و ئینستیوتی كورد-ی له واشنتۆن دامه‌زراند كه ئینستیوتییه‌كی بێ قازانج و وه‌ك سه‌رۆكی ئینستیوتیه‌كه خزمه‌تی كرد و به‌سه‌ركه‌وتوویش پاڵپشتی له دامه‌زراندنی به‌شی كوردی كرد له ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا. جۆناسان راندال په‌یامنێری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی زه واشنتن پۆست، ده‌ڵێت: "نازانم چ كاتێك ده‌نووست له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له ئینستیوتی كورد نه‌بووایه ئه‌وا ئه‌و سه‌رقاڵی نه‌شته‌رگه‌ری بوو".
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا، راندێل چاكه و پیاوه‌تی بۆ ئه‌و كاته ده‌گێڕێته‌وه كه "رزگاریكردووه له كێشه‌ی بڕبڕه‌ی ملی" له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه به‌سه‌ركه‌وتوویی له ساڵی 1984 و وه‌ها وه‌سفی كرد كه تاكه لۆبی كورد بوو له‌وكاته‌دا كه گوێی لێده‌گیرا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هیچ كه‌س له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌گی تێدا نه‌بوو و نه‌یده‌توانی گوێ بگرێت ده‌رباره‌ی كورده‌كان به‌هۆی ئاماده‌یی ترسی عێراق و توركیا و ئێران.
د. كه‌ریم رۆڵی پێكبه‌ستنی ده‌گێڕا له كاتی سه‌ردانی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده كورده‌كان بۆ واشنتۆن،
ئه‌و هاوكارێكی باش بوو بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه دواترینیان سیناتۆر جۆ بایدن-ی پاڵیوراوی ئێستای دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا 2020 كه ئه‌وكات به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری خسته‌به‌رده‌م لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران له ساڵی 1990 ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی سه‌دام حسێن دژی كورده‌كان و لیستێكی هه‌زاره‌ها گوندی پێشكه‌ش كرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌دام حسێن-ه‌وه له باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) وێرانكران.
پیته‌ر گالبرێس فه‌رمانبه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی پیران و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له كرواتیا و راوێژكار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له عێراق، ده‌ڵێت: "ئه‌و به‌ڕاستی به‌ڵگه‌یه‌كی باشی پێ‌بوو، كه تاكه كه‌س بوو توانی ئه‌وه بكات". "حكومه‌تی عێراق به ملیۆنه‌ها دۆلاری سه‌رفكرد بۆ چالاكی نوێنه‌ره‌كانی له واشنتۆن، به‌ڵام نه‌جمه‌دین وه‌ك كه‌سێكی خۆبه‌خش چالاكی زیاتر بوو".
د. كه‌ریم له جێباوه‌ڕی بڕیارده‌رانی سیاسی‌دا براوه بوو، گالبرێس ده‌ڵێت: "له‌به‌رئه‌وه‌ی واقیعی بوو، راستگۆ بوو، سه‌رڕاستبوو". به‌و ناوه‌ش ناسرا "كه‌سێكه كه توانای هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی باش راڤه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات بۆ سه‌ركرده كورده‌كان له‌نێویاندا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان كه نیمچه سه‌ربه‌خۆیه".
دوای شه‌ڕی كه‌نداو، د. كه‌ریم زیاد له پێویست سه‌رقاڵبوو به سیاسه‌تی ئۆپۆزسیۆنی عێراقییه‌وه و گه‌شتی كرد بۆ ڤیه‌ننا بۆ به‌شداریكردنی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی. له‌كاتی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ داگیركردنی عێراق ساڵی 2003، چه‌ند جارێك سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی كرد و بڕیاریدا كه ئه‌توانێت "زیاتر پێشكه‌ش بكات".
ئه‌و كاره‌كانی گواسته‌وه بۆ كه‌ركووك له ساڵی 2009 و ساڵی دواتر هه‌ڵبژێردرا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و توانی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك ساڵی 2011 كاربكات.
د. كه‌ریم به‌رپرسیارێتی شاره‌كه‌ی و پارێزگاری ده‌وروبه‌ری له‌ئه‌ستۆ بوو كه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی زۆرترین كێڵگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی نه‌وتی لێیه، وێرای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری لێیه كه هه‌موویان كێبڕكێیانه له‌سه‌ر شاره‌كه.
ئه‌و ناچار بوو كه به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه هاتووچۆ بكات، تاكه خانوویه‌كی هه‌بوو كه باوه‌ڕوایه ئه‌و به‌س بوو بێت بۆ پاراستنی نیشته‌جێبوونی كه ئه‌پارتمانێك بوو رۆژانێك كوڕی مامی سه‌دام حسێن-ی تێدا ژیاوه كه به عه‌لی كیمیایی ناسراوه، ئه‌و ناسناوه‌ش له‌پای هێرشكرنی به گازی ژه‌هراوی بۆ سه‌ر كورده‌كان، پێی به‌خشرا.
له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی كه له پۆسته‌كه‌یدا بوو، د. كه‌ریم زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وكردنی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان و پاكڕاگرتنی شه‌قامه‌كان له ئاوه‌ڕۆ و زیادكردنی خزمه‌تگوزاری كاره‌با ده‌كرده‌وه.
مایكل نایتس توێژه‌ری تایبه‌ت به كاروباری عێراق ساڵی 2013 له گۆڤاری فۆرن پۆلیسی نووسیویه‌تی كه شاهیدی ده‌دات بۆ د. كه‌ریم له‌سه‌ر دۆخی شاره‌كه كه له‌سه‌ر شاڕێی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دایه.
له‌كاتێكدا هه‌وڵه‌كانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی له كه‌ركوك هه‌بوو، د. كه‌ریم به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر فشاره‌كانی له پێناو ئۆتۆنۆمییه‌كی كوردی بۆ شاره‌كه. ساڵی 2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان ده‌سه‌ڵات بگرن به‌سه‌ر شاره‌كه له‌چوارچێوه‌ی شه‌ڕ دژی داعش. دوای سێ ساڵ د. كه‌ریم تووڕه‌بوو له حكومه‌تی فیدرالی به‌غدا كاتێك ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد له‌سه‌ر بینا ره‌سمییه‌كان شانبه‌شانی ئاڵای عێراق.
هه‌روه‌ها كۆتایی 2017، ئه‌و پاڵپشتی خۆی ده‌ربڕی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی بارزانی كه داواكردن بوو له ده‌نگده‌ران كه پێت باشه كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كانی وه‌ك كه‌ركووك، ببنه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی.
كاریگه‌ریی ئه‌م هه‌وڵه ناڕه‌زایی توندی به‌غدا و توركیا و ئێران و ئه‌مه‌ریكای لێكه‌وته‌وه كه زیاتر ترس بوو له‌سه‌ر لێكترازان له وڵاته‌كه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان زیاتر 90% ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیاندا به "به‌ڵی" دا به ریفراندۆم به‌ڵام هێزه‌كانی عێراق و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كه‌ركوك و د. كه‌ریم ناچاركرا كه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بچێت.
د. كه‌ریم له‌و كاته‌دا وتی: "كه ماڵه‌كه‌ی جێهێشتووه دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی عێراقی پێگه‌یشتووه كه هاتوون بۆ ده‌ستگیركردن و كوشتنی".
هێرسن سمیس
وه‌رگێڕانی: لوقمان غه‌فوور
زه واشتنۆن پۆست (2ی نۆڤێمبه‌ری 2020)