ئیمارات و به‌حره‌ین نیگه‌رانی سه‌رنه‌كه‌وتنی تره‌مپن
K24 – هه‌ولێر:
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد. وڵاتانی عه‌ره‌بی له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌ن. تره‌مپ پڕۆژه‌گه‌لێكی سیاسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه. ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه تره‌مپ، سه‌رنه‌كه‌وێت و ئه‌و ریسی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ لێ ببێته‌وه به خوری.
ئیمارات و به‌حره‌ین به‌یه‌كه‌وه، لایه‌نگری ده‌رچوونی دۆناڵد تره‌مپن. ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هانبده‌ن ده‌نگ به تره‌مپ بده‌ن.
رۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هایۆم"ی راستڕه‌وی لایه‌نگری تره‌م، له زاری دیپلۆماتكارێكی باڵای ئیماراته‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌وان هیواخوازن تره‌مپ ده‌بچێته‌وه. ئه‌و باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ، له لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه به ملیۆنان دۆلار كۆمه‌ك كراوه.
له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ینیشه‌وه، به‌رپرسێكی باڵا باسی له‌وه كردووه، تره‌مپ كه‌سێكی نزیكی فه‌رمانڕه‌وایانی مه‌نامه، ریاز و ئه‌بوزه‌بییه. وڵاتانی "میحوه‌ر"ی عه‌ره‌بی ترسیان هه‌یه تره‌مپ ده‌رنه‌چێته‌وه و سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر له دیموكراته‌كان بێت سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكراشیكردووه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ ده‌رچێته‌وه، زۆرێك له وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌شدار ده‌بن له‌و پرۆسه سیاسییه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به تایبه‌تی له پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر "بایدن" ده‌ربچێت، زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه و ئاماده‌بوون په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه، پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن و چاو به سیاسه‌تیاندا ده‌خشێننه‌وه.
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا نێوه‌ندگیری ده‌كه‌ن له نێوان قه‌ته‌ر له لایه‌ك و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی "سعوودییه، میسر، به‌حره‌ین و ئیمارات" بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه و ده‌وحه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بپچڕێنێت.
رۆژنامه ئیسرائیله‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سعوودییه له پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه پشتیوانی له رێككه‌وتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل كردووه و رێككه‌وتنی سعوودییه و ئیسرائیلیش له رێگه‌یه و له كاتی خۆیدا راده‌گه‌یه‌ندرێت.