زانا چینییە ھەڵاتووه‌كه‌ لەبارەی بنەڕەتی كۆرۆنا گەردلولێك به‌رپاده‌كات

"چەكێكی بایۆلۆجی لەدەستدەرچووە"

K24 – ھەولێر:

ئەو ئافرەتە زانایە ھەڵاتووەی چینی لە سەر ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەی مشتومڕداری بڵاوكردەوە لەسەر بنەچەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەڵێن دەدات دواتر وێنەكان شرۆڤە بكات.

چریكەیەكی دیكەی زانا چینییە ھەڵاتووەكەی بواری ڤایرۆسەكان، "لی مینگ یان" قوڕەكەی لە بارەی ڤایرۆسی كۆرنا زیاتر خەستكرد و بەڵێنیدا ئەو ھۆكارانە بڵاو بكاتەوە، ئەوانەی پاڵ بە زانا پایەدەرەكان دەنێن بۆ گرتنەبەری بنەچەی سرووشتیی درووستبوونی ڤایرۆسەكە و وەسفی ڤایرۆسەكەی كرد بەوەی "چەكێكی بایۆلۆجی لەدەستدەرچووە".

یان گوتبووی ساڵی رابردوو ھەندێك توێژینەوەی لە پێشینەی كردبوو لە بارەی كۆڤید-19 و رایگەیاند، بەم نزیكاكانە ھەوڵدەدات راڤەی ھۆكارەكانی رەتكردنەوەی توێژینەوەكانی لەلایەن زۆر لە زانایانەوە بكات. ھەندێك وێنەشی بڵاوكردووەتەوەو دەڵێت: "بەڵگەی" وەڵامەكان لەخۆدەگرێت.

ھەروەھا یان "گەورە شاره‌زایانی پزیشكی لە جیھان" تۆمەتبار دەكات بەوەی "ملكەچن و لە ژێر كۆنترۆڵی تەواوی" دەوڵەتی چینی دانە.

بەڵام زانایانی ڤایرۆسەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان دەڵین، بەڵگەكان ئاماژە دەكەن، كە ئەگەر ھەیە SARS-CoV-2 یەكەم جار لە سەرچاوەیەكی ئاژەڵی بۆ مرۆڤ گواسترابێتەوە، لەوانەیە لە شەمشەمەكوێرەكانەوە ھاتبێت.

زاناكە لە زانكۆی ھۆنگ كۆنگ ھەڵاتووە بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكان و لە چریكەكەیدا ھاتووە "خەڵك بەردەوام پرسیار دەكەن: بۆ زۆر لە زاناكان ھەوڵی رەتكردنەوە و شێواندنی بنەچەی تاقیگەیی بۆ كۆڤید-19دەكەن (..) لە وێنەكان وردبەرەوە و دواتر زیاتر شرۆڤە دەكەم".

تاقیگەی \u022ووھان\u022ی چینی
تاقیگەی \u022ووھان\u022ی چینی

وێنەكان ئاماژە بە دوو زانای زانكۆی كۆڵۆمبیا دەكەن، كە یەكێكیان "ئیان لیبكین"ە، دكتۆرای ھەیە لە پزیشكی و ئەوەی دیكەیان "ئەنجێلا راوسموسن"ە ئەویش دكتۆرای ھەیە و ھەردووكیان بەشێك دەبن لە شرۆڤەكانی.

لە وێنەكاندا، راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیی زانكۆی لە كانوونی دووەمی ئەم ساڵ دیار دەكەوێت، و تێیدا پیشاندەدەرێت لیبیكین لە لایەن چینەوە خەڵات دەكرێت بەھۆی كارەكانی لە بواری نەخۆشیە گوازراوەكاندا، ھەروەھا پێشتر ھەر لەو مانگەدا مەدالیای لە لایەن كۆنسوڵخانەی چین لە نیۆیۆرك بەدەستھێناوە وەك رێزلێنان لە "كاریگەری قوڵ" لە وڵاتدا.

بازاڕی ئاژەڵان لە ووھان
بازاڕی ئاژەڵان لە ووھان

یان، چەند وێنەیەكی دیكەی بڵاوكردووەتەوە، وەك گۆڤاری "نیوز ویك"ی ئەمەریكایی رایگەیاندووە، وێنەی سكرینی لاپەرەیەكی پێگەی زانكۆیە و تێیدا لیبكین و راسمۆسن، بەخشینی كۆلیج وەردەگرن كە نزیكەی دوو ملیۆن دۆلارە.

بەڵام راسمۆسن قسەكانی یانی رەتكردووەتەوە و بەبێ بنەما و و نادرووست وەسفی كردوون.

وێنەی سێیەم، سكرینی پەڕەیەكی ئەكادیمیایەی، لیبكین بەشداری لە نووسینیدا كردووە و پێشنیازی دوو سیناریۆی كردووە، و نیۆزویك بە "ھەردوو لۆجیكیەكەی" بنەچەی كۆرنا ناوی بردوون و ھەردووكیانیش "سەرچاوەی گواستنەوەی ئاژەڵییە".

ھەرچەندە لە یەكی ئەیلوول، ھه‌ژماری تایبەتیی یان داخرا، بەڵام ھێشتا ھەر چالاكە لە تویتەر، بەھەمان شێوەش لە فێسبووكدا وبە ناوونیشانێك وەسفی ڤایرۆسەكە دەكات و دەڵێت "چەكێكی بایۆلۆجی"یە.

لە میانی مانگەكانی رابردوو، ئەو زانا چینییە ھەڵاتووە بۆ ئەمەریكا، مشتومڕێكی زۆری نایەوە كاتێك رایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە چین درووستكراوە و بەدەستنیشانكراویش لە تاقیگەكانی ووھان شوێنی لە دایكبوونی پەتاكە، بەڵام تاكو ئێستا ھیچ بەڵگەیەكی روونی پێشكەش نەكردووە، كە ئەم قسەیەی بچەسپێنێ.

زیاتر لە جارێك زانایان جەختیكردووەتەوە بەڵگەی ھەیە و ئاشكرایان دەكات و گوتی: من لە تاقیگەیەكی سەر بە رێكخراوی تەندرووستی جیھانی كاردەكەم و بەرزترین تاقیگەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایە لە جیھان لە زانكۆی ھۆنگ كۆنگ".

بەڵام زانكۆكە رەتیكردەوە، تاكو ئێستا لەگەڵیان كار بكات دوای ئەوەی یان گوتی: من "ھەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە بەشێوەیەكی نھێنی، لەو لێكۆڵینەوەیەدا قووڵ بوومەتەوە".

ئەم زانا ھەڵاتووە دەڵێت: ئەو راپۆرتانەی باس لە درووستبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بازاڕی ئاژەڵان لە ووھان دەكەن، تەنھا "دووكەڵە ھەورێكە" و خۆی بەڵگەی ھەیە لەوەی ڤایرۆسەكە لە سرووشتەوە نییە و دەستكردی مرۆڤە.

جەختیشیكردەوە، حكومەتی چینی ڤایرۆسەكەی درووستكردووە و گوتیشی: "رێزبەندی جینیۆم لە پەنجە مۆر مرۆڤ دەچێت. ئەم بەڵگەیە بەكاردەھێنم بۆ ئەوەی بەخەڵك بڵێم، بۆ ئەمە لە تاقیگە لە چین ھات؟ بۆ ئەوان درووستیان كرد؟".