نرخی نەوت بەرزبووەوە

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا نرخی نەوتی زیاتر بەرزکردەوە

K24- هەولێر:

بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە ناڕوونی لە داهاتووی ئەمەریکا و جیهان دروستکردووە، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بۆ 39 دۆلار و 71 سەنت بەرزبووەوە؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 37 دۆلار و 66 سەنت بەرزبووەوە.

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا، ماوەی دوو هەفتەیە نرخی نەوت روو لە دابەزینە، بەڵام دوو رۆژە هەڵبژاردنەکەی ئەمەریکا نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە.

Reuters