پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای کەمی دارایی تاوتوێ دەكات

ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەسەر 12 پڕۆژە یاسا و بابەت

K24 - ھەولێر

لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و پڕۆژە یاسای کەمی دارایی تاوتوێ دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی كاری کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە، کە تیایدا 12 پڕۆژە یاسا و بابەت تاوتوێ دەکرێن، گرنگترینییان، خوێندنەوەی دووەمه‌ بۆ پڕۆژە یاسای پڕکردنەوەی كورتهێنانی دارایی.

پێویستە حکومەت مانگانە نزیکەی 5 ملیار دۆلار بۆ بودجەی کارپێکردن دابین بکات، لە کاتێکدا نەوتی عێراق و سەرچاوەکانی دیکەی داهات، 3.4 ملیار دۆلار بە گەنجینەی دەوڵەت دەدات، بۆیە ئێستا حکومەت بەدوای رەزامەندی پەرلەمانەوەیە، بۆ وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی لەبانکەکان، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی بەسەر قەیرانەکەدا زاڵ بێت.