پارێزگاری دهۆك هێرشه‌كانی په‌كه‌كه شه‌رمه‌زار ده‌كات
K24- دهۆك:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شه‌رمه‌زار ده‌كات و به كرده‌وه‌یه‌كی داگیركارانه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان ناوده‌بات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگاری دهۆكدا هاتووه: "هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه پیرۆزه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و برینداركردنی سێی دیكه، به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌و كاره‌ی چه‌كدارانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا له هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر هه‌ر ناو و ئامانجێك بن، كارێكی سته‌مكارانه و داگیركارانه‌ی خاك و گونده‌كانی خه‌ڵكێكی هه‌ژار و تێكۆشه‌ره، كه له‌پێناو ئازادكردنی گوند و دێهاته‌كانیان هه‌زاران شه‌هیدیان داوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته سته‌مكاریانه‌ی په‌كه‌كه، ماوه‌ی 30 ساڵه نه‌یانتوانیوه به‌خاك و گوند و دێهاته‌كانیان دڵخۆش بن".
عه‌لی ته‌ته‌ر گوتیشی: "مانه‌وه‌ی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا كێشه و مه‌ینه‌تییه بۆ گه‌لی كوردستان و كۆسپی سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و دابینكردنی سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزاری".
به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی پارێزگاری دهۆك، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەوت وگاز لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ئێواری ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/4 چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی چەمانکێ هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت و گاز کە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیاندابوون لە ناوچەکە، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.
به‌یانی ئه‌مڕۆش هه‌ر له سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێ، چه‌كدارانی په‌كه‌كه په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیاندا و له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه.
H.B