چەکدارانی پەکەکە دوو پۆلیسی نەوت لە ناوچەی چەمانکێ بریندار دەکەن
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەوت وگاز لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە ئێواری ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/11/4 چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی چەمانکێ هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی نەوت وگاز کە لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیاندابوون لە ناوچەکەدا ، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.
هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه.