ھۆشداری لە داڕمانی ئابووری عێراق دەدرێت

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ھۆشداری لە داڕمانی ئابووری دەدات

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە، ئەگەر  یاسای قەرز وەرگرتن بەو شێوەیەی ئێستا رەوانە بكرێت، ئەوە عێراق دەكەوێتە بەردەم داڕمانێكی گەورەی ئابووری.

ئەحمەد حەمە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشدا، یاسای قەرزوەرگرتن كە حكومەت پێشكەشی كردووە و بڕەكەی 41 ترلیۆن دینارە، وڵاتەكە دەخاتە بەردەم كارەساتێكی گەورەوە، ئەوەش دەریدەخات كە حكومەت لە ئامادەكردنی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 شكستیھێناوە.

روونیشیكردەوە، لە ئەگەر چارەسەركردنی ئەو كێشەیە و چاكسازی لەو بەرنامەیەی كە خراوەتە بەردەستی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو بەرپرسیارێتییەكان بەرامبەر بە فەرمانبەران و ھاووڵاتییانی عێراق قووڵتر دەبێت.